ئەندامێکی لیژنەی دارایی مەترسییەک لەسەر پشکی بودجەی هەرێم ئاشکرا دەکات

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 172 جار

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەگەر حکومەتی هەرێم رێککەوتنی نوێ لەگەڵ عێراق ئەنجام نەدات، ئەوا کۆمەڵێک دەق لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ دادەنرێت کە بە خواستی هەرێم نابێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەى تایبەتی خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە: "بەپێی یاسای ئیدارەی مالی دەبێت وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی پرۆژەیاسای بوجە لەناوەراستی مانگی (۹) ئامادەبکات و دەنگی لەسەر بدرێت لە ئەنجومەنی وەزیراندا.
راشیگەیاند: دەبێت لە کۆتایی مانگی (۱٠) پڕۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو واتە ۲٠۲٠ دەنگدانی لەسەر درابێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێت هەرێم رێکەوتنی نوێ بەئەنجام بگەیەنێت و بابەتەکانی نەوت و گومرگ و باجەکان یەکلابکاتەوە ئەگەر نا یاسای بوجە بەبێ بەشداری هەرێم کۆمەڵ دەقی تیدا دادەنرێت کە بەخواستی هەرێم نابێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی