یۆرۆ له جیاتى دۆلار.. گه‌مه نوێكه‌ى نێوان روسیا و ئه‌مریكا
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 209 جار
جموجوڵه‌كانى روسیا له بازاڕى جیهانیدا واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڵێنی سه‌رۆكه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین به‌دیبهێنێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له دۆلار‌و رۆڵى ئه‌و دراوه زه‌به‌لاحه كه‌م بكاته‌وه.
ستراتیژی روسیا ئه‌وه‌یه كه رۆڵی دۆلار نه‌هێڵێت له سه‌ر ئابووری وڵاتهكهىو ره‌وشه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌هێڵێته‌وه كه مۆسكۆ هه‌میشه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی دۆلاری ئهمریكیدابێ، كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سزاى له‌سه‌ر هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
له كاتێكدا كه بانكی ناوه‌ندی ساڵی رابردوو نیوه‌ی یه‌ده‌گی دراوی بانكه‌كه‌ی به دۆلار نه‌هێشت. به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنى بازرگانی روسی لاواز بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی حه‌واڵه‌كان له‌كاتی كاركردندا له‌نێوان بانكه‌كاندا هه‌ر به دۆلار ده‌كرێ.
ئه‌مریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ماده‌ی كیمیایی به‌كارهێناوه له‌به‌ریتانیا بۆ كوشتنى سیخورێكى روسى، به‌كارهێنانی هاوبه‌شی دراوی یۆرۆ زیادیكردوه له چوار وه‌رزی رابردوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ش به‌پێی داتاكانی بانكی ناوه‌ندیی، هه‌روه‌ها یۆرۆ جێگه‌ی دراوی ئه‌مریكی گرتۆته‌وه بۆ بازرگانیكردن له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپاو چیندا.
بازرگانی له نێوان هیندستانو روسیادا به رۆبڵ ده‌كرێت، به‌ڵام هاوبه‌شیكردن به دۆلار بۆ هاورده نه‌گۆڕاوه، حه‌واڵه‌كان سێ یه‌كی هه‌ر به دۆلار ده‌كرێت.
دیمیتری دۆڵجیت، ئابووریناس له بانكی “ئای ئێن جی” له مۆسكۆ دەڵێت: “پاڵنه‌رێكی زۆر به‌هێز هه‌بوو بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه نه‌ك بۆ روسیا به‌ڵكو بۆ هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانیشی هه‌روه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا كه حاڵى حازر فشارێكی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و پاڵیان پێوه‌ده‌نێ كه پشتبه‌ستنیان به‌دۆلار كه‌م بكه‌نه‌وه”.
یۆرۆ وه‌ك بژارده‌ی روسی نزیكبووەته‌وه كه جێگه‌ی دۆلار بگرێته‌وه بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئهورووپیهكانیدا بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی روسی كه له‌وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌رزبۆته‌وه بۆ 42% له كاتێكدا كه‌ساڵی داهاتوو 32% بوو.
روسیا هه‌تا ئێستاش هه‌ر پشتی به‌دۆلار به‌ستووه بۆ زیاتر له نیوه‌ی بازرگانییه‌كه‌ی كه 687.5 ملیار دۆلاره‌و له‌و رێژه‌یه 5% كه‌متر بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكدا هه‌یه.
یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كان بۆ گۆڕینی بازرگانی له دۆلاره‌وه بۆ یۆرۆ ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا روسیه‌كان زه‌حمه‌تێكی زۆریان توش ده‌بێ تاكو پاره‌كانیان بۆ حه‌واڵه ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان ده‌بێ چێكی ئه‌وه بكه‌نەوە له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكادا كه ده‌توانن ئه‌و حه‌واڵه‌یه بكه‌ن یان نا.
هه‌روه‌ها بازرگانی چین له‌گه‌ڵ روسیادا به یۆرۆ زیادیكردووه، كه ساڵانه زیاتر له 100 ملیار دۆلاره، بازرگانیی به یۆرۆ زیاتر بووه بۆ سێ یه‌كی له‌نێوانیاندا له كاتێكدا تاساڵی 2018 بازرگانی به یۆرۆ نه‌كراوه له نێوانیاندا “ئه‌م بازرگانییه‌ش زیاتر كه‌رتی نهوتو گاز‌و گرێبه‌سته گه‌وره‌كانی نێوانیان ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیادیكردووه به‌هۆی پێشكه‌وتنی سیستمی ژێرخانی بانكی نێوان بانكی ناوهندییو بانكه‌كانی تر” سۆفیا دۆنتێس، ئابووریناس له رێئینستیت كه‌پیته‌ڵ له مۆسكۆ وایوت.
گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له بازرگانی نێوان هیندستانو روسیادا روویداوه كه 11 ملیار دۆلاره، لێره‌دا رۆبڵ زۆرترین بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت كه نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌م بازرگانییه هه‌نارده‌یه كه دوای رازیبوون به دراوی وڵاتهكهیانبێ چه‌ندین ملیار دۆلاره له بواری به‌رگرییدا .