بانکی نێودەوڵەتی کارنامەی کابینەی نوێ بە کارنامەیەکی "نایاب" ناودەبات
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 194 جار
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌چه‌شنی بكه‌ین به جۆرێك كه ته‌نیا پشت به یەک سەرچاوەی داهات نه‌به‌ستێت و بانکی نێودەوڵەتیش کارنامەکە بە نایاب وەسفدەکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ئابی 2019 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ساروج كۆمار جاه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بانكی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵی خۆی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كارنامه و هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تیان خوێندووه‌ته‌وه و به كارنامه‌یه‌كی نایابی ده‌زانن. بۆیه بانكی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له كارنامه‌كه ده‌كات و خۆشحاڵیشه به كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد و وتی: "خوشحاڵین به پشتیوانیی ده‌زگایه‌كی گرنگی وه‌كو بانكی نێوده‌وڵه‌تی له كارنامه‌ی حكومه‌ت".
ڕاشیگەیاندوە: "ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه به هه‌وڵ و تواناكانمان و پشتگیریی دۆستانمان گه‌شه به ئابووری هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و هه‌مه‌چه‌شنی بكه‌ین به جۆرێك كه ته‌نیا پشت به سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات نه‌به‌ستێت به‌تایبه‌تی گرنگی زیاتر به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار بدرێت".
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە مەسرور بارزانی وتوویەتی "زه‌مینه‌یه‌كی باشتریش بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی و ناوخۆیی دروست ببێت تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت خزمه‌تی هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات به بێ جیاوازی".