هاوسەرۆکی هەدەپە ، مێزێکی ئاشتەوایی دادەنرێت و لەوێوە تورکیا بە ئاشتی شاد دەکرێتەوە و ئۆجەلانیش لەسەر ئەو مێزە دەبێت

10 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 197 جار

هاوسەرۆکی هەدەپە رایدەگەیێنێت، مێزێکی ئاشتەوایی دادەنرێت و لەوێوە تورکیا بە ئاشتی شاد دەکرێتەوە و ئۆجەلانیش لەسەر ئەو مێزە دەبێت، هاوکات رەخنەی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەر رۆژئاوای کوردستان گرت.
لەلایەكی تریشەوە، بڕیارە وەفدێكی حیزبەكانی باكوری كوردستان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان كۆببنەوە .
عابد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) لە هەرێمی کوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی کارەکانی یەکێتی نەتەوەییدا شاندێکی نوێنەری پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان سەردانی هەرێمی كوردستان دەکات. سەردانەکەیش لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەبێت و نزیکەی هەفتەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت".

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی