ئەتەكێتی گفتوگۆ بزانە

16/02/2021 ژمارەی بینین: 98 جار

ئەتەكێت وشەیەكی فەرەنسییە و بریتیە لە هونەری مامەڵەكردن ،واتە ( رەفتار , رەوشت, ڕێزگرتن لە خود و لە خەڵك, هەڵسوكەوتی مەزنانە و پەسەند لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە),  مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوانی دیكە هونەرێكە دەشێت زۆرێك لە ئێمە نەیزانین,ئەمانە كۆمەڵێك رێسای بنەڕەتی ئەتەكێتن كە كۆمەڵێك كاریگەری باش لەسەر كەسایەتیت بەجێدەهێڵن.
1.شێوازی گفتوگۆ پێویستی بەوەیە كە گوێ‌ لە كەسی بەرامبەر بگریت بەبێ‌ ئەوەی قسەی پێببڕیت ,گفتوگۆ كردنی بێ‌ ئەتەكێت بەرەو گرفتت دەبات. 
2. دەرفەت بە خەڵك بدە بەرگری لە خۆیان بكەن بابەتەكە بە هەر هۆكارێك یان هەرچیەك بێت.
3.خۆت لەم 5 بابەتە لە گفتوگۆدا بەدوور بگرە: دین, سیاسەت, تەندروستی, تەمەن و پارە , هەرگیز كەس مەخەرە بارودۆخێكەوە دەربارەی ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی بە  ڕێجیمەكەی یان ئەو موچەیەی وەریدەگرێت, هەمیشە مافی ڕای خۆتت هەیە, كات و شوێنی ئەم گفتوگۆیانە هەیە و دەبێت بە نهێنی گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
4.رێگە مەدە كەسانی تر لە جێی تۆ پارە بدەن,ئەگەر كەسێكت بانگهێشت كرد بۆ ئێوارە خوانێك لە چێشتخانەیەك, ئەوە ئەركی تۆیە كە پارەكە بدەیت.هەرگیز چاوت لەدەستی كەسانی تر نەبێت.
5.پەیوەندی كردن پێش سەردان كردن, كاتێك دەتەوێت سەردانی كەسێك بكەیت,جوانتر وایە هەوڵبدەیت پێشتر پەیوەندی پێوە بكەیت و ئاگاداری بكەیتەوە.
6. هەموومان كەسانێكی زۆر  دەناسین با هەمیشە ناوی كەسەكانت لەبیر بمێنێت,چونكە لەبیركردنی ناوی كەسێك وا دەكات هەست بكات كە هیچ گرنگی پێنادەیت و بۆت گرنگ نییە.
7.ببە بە نمونە بۆ ئەوانی تر با رەفتارە جوانەكانی تۆ ببێتە هۆی ئەوەی چاوت لێبكەن .

Bright side  سەرچاوە:
وەرگێڕان: پەموو


نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی