لە رالی دایتۆن 16 ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا
16/02/2021
ژمارەی بینین: 64 جار
ئۆتۆمبێلی شۆفێری پیشەگەر ئیریك ئەلمیرۆلا لە پێشبڕكێی ( رالی دیتۆن) لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەی ئەلیكس بۆومان بەیەكیاندادا و دواتر هەوڵیدا خۆی لە خلیسكان بەدووربگرێت، بەڵام بە ڕووداوی بەكۆمەڵ كە نزیكەی 16 ئۆتۆمبێل بوو كۆتایی پێهات.
بەپێی هەواڵێكی ڕووسیا ئەمڕۆ،مارتن تروكس و ئیریك گەننەر و ڕایان بلەنی و ویلیام براون و ڕایان نیومان و كورت بۆش و كەسایەتییە ناودارەكانی دیكەی جیهانی پێشبڕكێی ئەمریكا لە بۆنەی گروپەكەدا بەشداری یان كردووە.
دوای ڕووداوەكە پێشبڕكێكە بەهۆی بروسك وهەورە تریشقە ڕاگیرا و هاندەران ناچار بوون پەنا بۆ خۆیان بەرنە بەر پەناگەیەك، ئەوەش بۆ درامای پێشبڕكێی گەورەی ئەمریكی زیاد كرا،هیچ كام لە شۆفێرەكان بریندار نەبوون و بەشداربووانیش بەردەوام بوون لە گەڕی (14).