زانا قادر بە زانایی تەوەرەی بەنێودەوڵەتیكردنی وەرزشی كوردی خستەڕوو

16/02/2021 ژمارەی بینین: 172 جار

لەهۆڵی شیراتۆن لەشاری هەولێر ناوەندی وەرزشی كوردستان سیمیناری (بەنیشتیمانی و یاسایی و نێودەوڵەتیكردنی وەرزش لەهەرێمی كوردستان) بۆ نوسەرو ڕۆژنامەنوسی وەرزشی (زانا قادر عەزیز) بەڕێوەبرد.
سیمینارەكە بەئامادەبونی ژمارەیەك لەبەرپرسانی وەرزشی و وەرزشكارو ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی و ئەندامێكی لیژنەی وەرزشی پارلەمانی عێراق ئەنجامدرا كە (زانا قادر) چەندین بەڵگەی یاسایی و دەستوری بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو كەبەپێی ئەو بەڵگانە سەلماندی هەرێمی كوردستان دەتوانێت مافە دەستورییەكانی خۆی لەوەرزشدا بەدەست بهێنێت و هەنگاو بەرەو دەرەوەی عێراق و نێودەوڵەتی بوون بنێت.
لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا ئەوە خرایە بەرچاو كەچەندین شوێنی دیكە لەجیهاندا هەن هاوشێوەی هەرێمی كوردستان و كەمتریشن لەرووی دانیشتوان و رووبەری جوگرافی كەتوانیویانە لەسەر ئاستی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و یەكێتی تۆپی پێی جیهان ببن بەئەندام و بەشداری نێودەوڵەتییان هەبێت، هاوكات ئەو بیروبۆچۆنانەش ڕەتكرایەوە كەچەندین ساڵە لەسەر نەگونجان و نایاسایی بونی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و وەرزشی سەربەخۆ دەوتران، بەڵام زانا قادر دووپاتی كردەوە ە كەدەبێت كارەكانی ئۆڵۆمپی و یەكێتی تۆپی پێ و وەرزش بەم جۆرەی ئێستا نەبێت و چاك بكرێت.
هاوكات زانا قادر دووپاتی لەوە كردەوە كەپێشتریش كەسانی یاساناس و شارەزا لەدەستوری عێراقدا سەرسامی خۆیان بۆ پرۆژەكەو پاڵپشتیان بۆ هەنگاونانی نێودەوڵەتی كردنی وەرزشی كوردستان دەربڕیوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی