هەولێر راهێنەرە كرواتییەكەی دوورخستەوە

10/02/2021 ژمارەی بینین: 69 جار

دوای  ئەنجامە خراپەكانی تیپەكە لەخولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عێڕاق، دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر ئێوارەی دوێنێ  9-2-2021 لەكۆبوونەوەیەكدا بڕیاریدا بە رەزامەندیدان لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی رادان گاسانین-ی كرواتی و راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە لەئەركی راهێنەرایەتی تیپەكە.
لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری ئەوەش درا تا دەستنیشان كردنی راهێنەرێكی نوێ بۆ تیپەكە، بەشێوەیەكی كاتی د.تەها قادر-ی یاریدەدەری راهێنەر ئەڕكی راھێنەرایەتی تیپەكە بگرێتە ئەستۆ.
هەروەها رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی راھێنەری توانای جەستەیی تیپەكە (دۆجی باكۆڤیچ)ی كرواتی درا لەگەڵ دوورخستنەوەی كاوە ئیبراهیم-ی راهێنەری گۆڵپارێزەكان لەپۆستەكەی.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی