به‌به‌شداری بریكاری وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی شهمس سیمینارێك بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لقی هه‌ولێر رێکخرا
08/02/2021
ژمارەی بینین: 45 جار
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8-2-2021 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به ئاماده بوونی زێندین مه‌ولود بریكاری وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ، پ.ی.د دیار جباری به‌رێوه‌به‌ری گشتی کارگێری ودارایی بەوەکالەت خالد جمال بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مه‌سیحیه‌كان بەشداری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ونوێنه ری پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان سیمینارێكی بۆلقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و تۆڕی رێكخراوی شهمس بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌برد
سه‌ره‌تا زێندین مه‌ولود بریكاری وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی لهوتەیهكدا بەناوی وەزارەتەوە بەخێرھاتنی ھەموو لایەکی کرد‌و دەست خۆشی لەرێکخەرانی چالاکیەکە کرد دواتر ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌موو هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، تا ھانی ھاووڵاتیان بدرێت بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، داواشی لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کرد ھاوکاری و کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیان بکەن
دواتر لەلایەن عبدالرزاق مشیر سەرۆکی لقی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاماده‌بووان هه‌موو ئه‌و خاڵ و به‌رنامه گرنگانه‌ی شیكرده‌وه كه له داهاتوو دهیگر نه‌به‌ر بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران ، داواشی لەھەموو لایەک کرد ھاوکار بن بۆ ھاندانی ھاوڵاتیان بەمەبەستی نوێ کردنەوەی کارتی دەنگدان کەزامنی پاراستنی مافی دەنگ دەران و ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستانە