راگەیەنکراوێک لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

08/02/2021 ژمارەی بینین: 49 جار

بەداخەوە ئەمرۆ  کەناڵی ڕووداو دور لەبەرپرسیاریەتی پیشەیی  هەواڵێکی چەواشەکاری ھەڵبەستراوی بێ بنەمای بڵاوکردۆتەوە ( گوایە بەشێک لە پەرلەمانتارانی  یەکێتی  هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەیان کردوە )
ئێمە لەفراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناراست و چەواشەکاریە ڕەتدەکەینەوە و بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین ئەم هەواڵە درۆیەکی شاخداری  ھەڵبەستراوی مەبەستدارە ، خەونێکی نەزۆکی نەیارانە  ھەرگیز نایەتەدی ، ئێمە تەواو پابەندی بریاری سیاسی سەرکردایەتی یەکێتی  نیشتمانی کوردستانین .

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٢/٨

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی