نوێنه‌ری هه‌ده‌په له‌هه‌رێمی كوردستان: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زینداندا تێكچوو .
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 263 جار
خوشكێكی سه‌لاحه‌دین
ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان بڵاوی كرده‌وه، كه براكه‌ی له
گرتووخانه تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه و له‌هۆشخۆی چووه، به‌ڵام به كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، میدیاكانیش دووپات له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌میرتاش به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و پشكنینی وردی
پزیشكی بۆ كراوه.
عابد ئیكه،
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ڕادیۆی ده‌نگی
گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین
ده‌میرتاش له زینداندا تێكچوو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په
سه‌ردانی زیندانیانكرد به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له ڕه‌وشی ته‌ندروستی .
وتیشی: له‌ئێستادا
ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاساییه‌وه هیچ گرفتێك له ته‌ندروستیدا
نیه .