خالید عه‌زیزی، باس له‌ دۆخی ئێستای ئیران و ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و پرسی ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیموكرات ده‌كات

10 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 333 جار

خالید عه‌زیزی، كه‌متر له‌ مانگێكه‌ وه‌كو سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان حدك هه‌ڵبژێردراوه‌، باس له‌ دۆخی ئێستای ئیران و ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و پرسی ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیموكرات ده‌كات.
خالید عەزیزی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كەس ناتوانێت فاكتەری كورد و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە داهاتووی ئێران نادیدە بگرێت
سەبارەت بە یەكگرتنەوەی حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ،سۆران نوری بەرپرسی پێشووی پەیوەندەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند :
پرسی یەگرتنەوە ماوەی چەند ساڵێكە لە نێوان ئەو دوو حیزبەی دیموكراتا هەیە و لە كۆنگرەی 17 یەمی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا باسی یەگرتنەوە كراوە لە نێوان ئەندامانی حیزبەكەدا .
وتیشی : ئەوەی كە بۆتەوە هۆی دواخستنی یەگرتنەوەی ئەو دوو حیزبە ئەوەیە، كە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كەمێك پەلەی كرد لە بەستنی كۆنگرەی حیزبەكەی ، لە كاتێكدا لەلایەن حزبی دیموكراتی كوردستان داوای لێكرابوو كە بەستنی كۆنگرەی حیزبەكەی دوابخات .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی