بۆ ئۆڵۆمپیاد زیاتر لە 500 رۆژنامەنووسی وەرزشی بەشداربوونAIPSپانێلەكەی

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 72 جار

پانێلێكی ئێوارەی سێ شەممە رێكەوتی 26-1-2021كاتژمێر (4) بەكاتی كوردستان  كوردسستان كۆمەڵەی نێودەوڵەتی  رۆژنامەنووسانی وەرزشی كە (جیانی میرلۆ) سەرۆكی كۆمەڵەكەو (شیسازۆكی ) بەرێوەبەری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021 و (دۆنا دی ڤاڕۆن) خانمی وەرزشكار ومیدیاكاری وەرزشی ئەمریكی  و (جاك زووهو) بەرێوەبەر و رۆژنامەنووسی ژاپۆنی و(جەپ  گرووت) ی رۆژنامەنووسی وەرزشی و( لۆچە مۆنتان) ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و چەند كەسایەتی وەرزشی و زیاتر لە (500) رۆژنامەنووسی وەرزشی لە سەرتاسەری جیهان بەشداری پانێڵی ئەمڕۆی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشییان كرد.
سەرەتا سەرۆكی كۆمەڵە (جیانی میرلۆ) وتی: بەیانی و شەوباش،سوپاس بۆ تێكڕای میدیاكارانی وەرزشی لەهەموو جیهان كەگرنگی بە وەرزش بەگشتی دەدەنوبەتایبەتی هەنگاو دەنێن بۆ بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ،من لەهەمووتان بەتەمەن ترم،گەر ئۆڵۆمپیاد بەرێوەنەچێت كارەساتە،كۆڕۆنا بۆتە دوژمنی سەرجەم جیهان،بەهۆی كۆڕۆنا هەموو شتێك داخراوە،ژیان بەگشتی،بەڵام نابێت بێ ئومێدبین،رۆژنامەنووسی دەبێت پیشەیانە و یەتواناكانی خۆیان كاربكەن وئێمەش داوای سەربەخۆی رۆژنامەنووسانی وەرزشی دەكەین،لەپێناو بەرێوەچوونی ژیانی خۆشی و بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021.
پاشان پاشان خانمەمیدیاكاری وەرزشی (لۆچە مۆنتان) ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی باسی بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021ی كرد وتی: دەبێت ئۆڵۆمپیاد بەرێوەبچێت،میدیاكارانی وەرزشیش بەوشێوە بڵاوەبەشدارنابن و زۆر كێشەی تر كە سەرچاوەكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنایە،دواتر شیسازۆكی بەرێوەبەری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021 باسی لە كۆڕۆنا كرد و كەئۆڵۆمپیاد چن بەرێوەدەچێت وتی: راستە ئێستا كاتەكەزۆر ناخۆش ونالەبارە،بەڵام ئەوە رێژەی باسی دەكەن كە لە ژاپۆن لەنێوان (5) هەزار تا (7) هەزار كەس رۆژانە تووشی كۆڕۆنا دەبن،ئەمە ماوەیەك لەوپێش بوو،دەتوانم بڵێم ئێستا تۆزێك باشتربووە،سەڕەڕای ئەوەش هەموو هەول وتەقەلای خۆمان دەدەین بۆ بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021،دواتر چەند كەسایەتی تر قسەیان كرد و دووپاتیان كردەوە كەدەبێت كاربكرێت بەنەمانی ئەم ڤایرۆسە و بەرێوەچوونی ئۆڵمپیاد،چونكەلەم سۆنگەوە دووبارە ژیان نوێ دەبێتەوە،گرنگەئەوەیە بتوانین ئۆڵۆمپیادەكە لەكات وساتی خۆی بەرێوەبچێت،هەروەها گرنگە زیاتر وباشتر رێنمایەكان جێ بەجێ بكەین وخزمەت گوزاری و پەیوەندی و كارەكان زیاتر بكەین بە ئامانجی سەرەكیمان،ئەویش بۆ دەربازبوونی جیهان لەم بارودۆخە خراپە كەكۆڕۆنا دوژمنێكی بچووكی زیانبەخشێكی گەورەیە.
لەلایەكی ترەوە میدیاكاری وەرزشی كوردی (زاگرۆس نانەكەلی) لەشاری هەولێر و وەك تاكەرۆژنامەنووسی وەرزشی كوردی بە جلی كوردی بەشداری لەو پانێلە كرد،لەكۆتایش نانەكەلی دووپرسیاری لەهەریەك لە جیانی میرلۆ وشیسازۆكی كرد سەباەرت كە چۆن میدیاكارانی وەرزشی كوردی پاڵپشت وهاوكاربن بۆ بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021،هەروەها بۆچی تا ئێستا كورد كە وڵاتی نیە وزیاتر لە (40) ملیۆن مرۆڤە تا ئێستا وساڵی 2021 هیچ رۆژنامەنووسێكی وەرزشی كوردی بەشداری هیچ  ئۆڵۆمپیادەكی نەكردووە كە لە ساڵی 1896 یەكەمئۆڵۆمپیاد لە وڵاتی یۆنان بەرێوە چووە،جیانی میرلۆ وڵامی دایەوە وتی: لە لەپرسیاری یەكەم نەگەیشتم وبۆ پرسیاری دووەم ،كوردستان وعێراق لەماوەی كۆتایی كۆنتاكتێكی باشمان كردووە لەگەڵیان،بۆیە گرنگە بە هەماهەنگی وپێوە بتوانین زیاتر وباشتری بكەین،دەبێت رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان پەیوندی بە یەكێتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی عێراقی ولیژنەی ئۆڵمپی عێراق بكەن وئێمەش هاوكارتان دەبین بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانتان.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی