رۆژنامە وەرزشییەكانی جیهان

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 65 جار

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا
ماركا
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر باری دارایی یانەی بەرشەلۆنە كە بەدەست قەرزێكی زۆرەوە دەناڵێنێت و نووسیویەتی : باشە بێ پارە .
هەروەها لەگەڕی 16 ی چامپیۆنس لیگدا ڕیاڵ مەدریدی ڕكابەری ئەتلانتا ئاگاداركردەوەو نووسیومە : ڕیاڵ مەدرید وریای ئەتلانتا بێت لەچامپیۆنس لیگدا  .
سپۆرت
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر ئێریك گارسیای بەرگریكاری مانچستەر سیتی ، كە بەرشەلۆنە بەدوای دەگرێت و نووسیویەتی : ئیریك گارسیا : ڕۆژی یەكلاكەرەوە.
هەروەها باسی ڕۆناڵد كۆیمان ڕاهێنەری هۆڵەندای كردووە و بەرشەلۆنەو فرانكی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی نووسیویەتی : كۆیمان داوای هەوڵی زیاتر لەیاریزانەكانی دەكات  و  فرانكی دی یۆنگ پێشەنگی بەرشەلۆنە وەردەگرێت .
موندۆ دیپۆرتیڤۆ
ڕۆژنامەكە سەرنجی خستۆتە سەر یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ( فرانكی دی یۆنگ ) ی هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە و نووسیویەتی : ( دی یۆنگ گەورە دەبێت ) .
هەروەها باسی لە بەهای كلین مباپی كرد كە لە ڕیاڵ مەدریدەوە داواكراوە و نووسیویەتی : ڕیاڵ مەدرید : 160 ملیۆن بەرامبەر كلین مباپی.
ئاس
ڕۆژنامەكە سەرنجی خستۆتە سەر قسەكانی ئەستێرەی فەرەنسی مباپی هێرشبەری پاریس سان جێرمان كە لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە داواكراوە و نووسیویەتی : مباپیپاڵەپەستۆ دەكات. 
هەروەها گرنگی بە باری دارایی بەرشەلۆنە دا و نووسیویەتی: بەرشەلۆنە قەرزی كورتخایەنی 731 ملیۆن یۆرۆی هەیە.
هەروەها باسی لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی لوتكەی لالیگا و خواستی بۆ گەیشتن بەم وەرزە بە 100 خاڵ كرد و نوسیویەتی : سیمۆن جەخت لەسەر گەیشتن بە 100 خاڵ دەكاتەوە  .
ڕۆژنامەگەری بەریتانی
میرور سپۆرت
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر دوورخستنەوەی فرانك لامپارد لە مەشقی چێڵسی و نووسیویەتی : ڕۆمانی ئابرامۆڤیچ ڕاهێنەری دەیەمی لەسەر كارلادا : دڕندەیە  ، هەروەها باسی لەپاڵاوتنی تۆماس نوخێلی ئەڵمانی كرد بۆ جێگرەوەی .
ڕۆژنامە فەڕەنسییەكان
لیكیپ
ڕۆژنامەكە سەرنجی خستۆتە سەر ئۆڵمپیك مارسیلیا و پەیوەندیی دیمیتری بایت و فلۆران تۆڤین و نووسیویەتی: دوژمنی براكان
هەروەها گرنگی بە ئایندەی كلۆد پویڵ ڕاهێنەری سەینت ئیتیان دا و نووسیویەتی : بۆیل لەبەردەم دەرگای داخراوەكانە.

ڕۆژنامەكانی ئیتالیا
لاگازیتا دەیلی سپۆرت
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر دێربی میلان و ئینتەر میلان لە چارەكی كۆتایی جامی ئیتالیا و كێبڕكێی گۆڵكارانی بەلجیكی ڕۆمیلو لوكاو و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و نووسیویەتی : بۆ دێربی لەدایكبووە.
ڕۆژنامەكە هەروەها چارەنووسی گاتسۆی ڕاهێنەر لە ناپۆلی  بە گرنگ داوە و نووسیویەتی : گاتسۆ دە ڕۆژی گرنگی لە ماڵەوە جیاكردووەتەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی