تادیسی یەكەم ژنە كە یاری پیاوان بەڕێوەببات لە پاڵەوانیەتی ئەفریقیا

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 55 جار

لیدیا تادێسی ئیسیوبی دەچێتە مێژووی تۆپی پێی ئەفریقا كاتێك دەبێتە یەكەم ژن كە لە پاڵەوانیەتییە گەورەكانی كیشوەرەكانی ئەفریقایاری بەڕێوەبرد .
تادێس دەستنیشانكرا بۆ ئەوەی لەشەوی شەممەدا لەخولی دووەمی گروپی 4 ی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بۆ یاریزانانی ناوخۆیی كە ئێستا لەكامیرۆن بەڕێوەدەچێت ، یاریی نامیبیا بەرامبەر تانزانیا بەڕێوەببات .
 تادێس شوێن پێی ستیفانی فرابارتی پیاوی فەرەنسی دێت، كە بووە یەكەم ئافرەتی ئەوروپا كە یاریەكی تیمی پیاوان بەڕێوەدەبات، كاتێك یەكێتی ئەوروپا ئەو چانسی ەی دا بە یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی لە جامی سوپەری ئەوروپا لە ساڵی 2019.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی