راهێنەری زاخۆیان پەشیمان كردەوە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 71 جار

ئەحمەد سەڵاح راهێنەری تۆپی پێی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراق هەفتەی پێشوو بە دەزگاكانی راگەیاندن وبڵاوبوونەوەی هەواڵەكەی لە سۆشیاڵ میدیا وتی: من وازم لە راهێنانی یانەی زاخۆ هێنا و بابەتەكەش كەسێتییە واتە (شحصی)،بۆیە یانەی زاخۆ لەیاری خۆ بەرانبەر یانەی دیوانیە لەناویاریگای زاخۆ نەیتوانێ سەركەوێت ویەكسان بوو.
ئەمڕۆ پەیجی فەرمی یانەكەبڵاوی كردەوەكە ئەحمەد سەڵاحی راهێنەر گەڕاوەتەوە یانەی و مەشق وراهێنانی بە تیپەكەی دەدا،هەروەها لەگەڵ یاریزانەكانی كۆبۆتەوە،بەڵام نەزاندراوە  مەرج و قبوڵ بوونی بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی زاخۆ چۆن بووە ولەسەرچی بووە ومەرجەكانی چی بوونە و كێشە كەسێتیەكەی چارەسەر بووە یان نا؟،ئەمانە هەمووی شاراوەن و نەزاندراوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە.
ماوەتەوە بڵێین كە ئەحمەد سەڵاح یانەكەی بەجێهێشت لە ریزبەندی شەشەم و(22) خاڵی هەبوو لە (14) یاری،بەڵام بە یەكسان بوونی لەگەڵ دیوانیە بوو بە (15) یاری و (23)خاڵ ویەك ریزبەند بەرەو خوارەوە هات وبووە ریزبەندی حەوتەم،رۆژی شەممەی داهاتوو یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەوتی وەسەت دەكات بەراهێنەرە كۆن ونوێكەی.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی