سەیفەدین هیچ یارییەك نەدۆڕاوە بۆ تۆپی سەرمێزی غەرافە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 68 جار

گەر ئەنجامی یارییەكانی یاریزانی تۆپی سەرمێزی پیشەگەری كورد (سەیفەدین فەتاح) هەرژمار بكرێت بۆ یانەی غەرافەی قەتەڕی،ئەوا سەیفەدین ویانەی غەرافە دەبنە سەرووی ریزبەندی  خولی نایابی تۆپی سەرمێزی قەتەڕی،بەڵام یانەی غەرافە پاش چوار دۆڕاندن بەتیپی یانەكانی (عەرەبی و قەتەر و ئەلوەكرە و ئەلخۆر)، دواجار تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی غەرافەی قەتەری كە سەیفەدین فەتاح-ی یاریزانی بەئەزموون و پیشەگەری كوردی عێراق یاری بۆدەكات، یەكەم یاری خۆی لەخولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی قەتەری وەرزی 2020-2021 لەتیپی یانەی ئەلشیمال بردەوە.
تیپی یانەی غەرافە رۆژی 22-1-2021 لەپێنجەم یاری خۆیدا توانی بەئەنجامی 4-3 لەتیپی یانەی ئەلشیمال بباتەوە و یەكەم سەركەوتن لەخولەكەدا تۆماربكات و پاش ئەم سەركەوتنەش لەكۆی 8 تیپی خولەكەدا لەپلەی حەوتەمی ریزبەندی دان.
شایەنی باسە سەیفەین فەتاح وەرزی 2017-2018 بۆ یەكەم جار تیپی یانەی غەرافەی قەتەری یاری كرد و لەگەڵ هاوڕێكانی یانەكەیان لەخولی پلە یەكەوە بەپلەی دووەمی گەیاندە خولی نایاب و پاشان لەوەرزی 2019-2020ەوە دووبارە پەیوەندی بەتیپی یانەكە كردەوە و تائێستاش بەردەوامە،ماوەتەوە بڵێین سەیفەدین لەكۆی پێن یاری لەگەڵ یانەكانی قەتەری خۆی هیچ یارییەكەنەدۆڕاوەولەچەند پیشەگەری عەرەبی وچینی بردۆتەوە،بۆیە گەر ئەنجامەكان لەسەر سەركەوتنەكانی سەیفەدین فەتاحی پیشەگەری كورد هەژمار بكرابوایە،ئەوا یانەی غەرافە یەكەمی ریزبەندی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی قەتەری بوو.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی