تایبەتمەندییەكانی خورما

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 61 جار

خورما یەكێكە لەوخۆراكە  شیرینانەی لەناوچە گەرمەكانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبیدا دەروێت و كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن، بەهۆی زۆری مادە كانزاییەكان لە خورمادا سودێكی زۆر باشی بۆ تەندروستی هەیە، هاوكات یەكێكە لە خۆراكە  باشەكان بۆ وەرزی زستان و بەرزی درەختەكەی بەنزیكەی 21 بۆ 23 مەترە.
پێكهاتەكانی خورما:
- %3.3 ئاو.
- %2.5 چەوری.
- %1.32 خوێی كانزایی.
- %10 ڤیتامینەكانی (C,B2,B1,A) لەخۆدەگرێت.
 %70،6ی تەواوی جۆرەكانی خورما بە گشتی لە كاربۆهیدرات پیكهاتووە
- %12.28 ماددە كیمیاییەكانی وەك شەكر،ئاسن، كالیسیۆم ،فۆسفۆر،چەندانی دیكەی تێدایە.
- هەر سەد گرامێك لە خورما 13 مایكرۆگرام ترشی فۆلیكی تێدایە.

سوودەكانی خورما:
1. خواردنی خورما لە وەرزی زستاندا كاریگەری لەسەر گەرمكردنەوەی جەستە، چونكە خورما سەرچاوەیەكی زۆرباشی ڤیتامینەكانە و ئاسن و كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ریشاڵی تێدایە كە ئەمانە هۆكارێكی باشن بۆ هێشتنەوەی جەستە بە گەرمی لەم وەرزەدا.
2. بەهۆی بڕێكی زۆر لە ڤیتامین A سوودێكی زۆر بە چاودەگەیەنێت و مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە شەوكوێری  دەپارێزێت.
3. خواردنی خورما بۆ چاراسەری رەبۆ بەكاردەهێنرێت.
4. بەهۆی دەوڵەمەندی بە پێكهاتەی ریشاڵی چارەسەرێكی باشی سكچوونە.
5.خورما بۆ دڵ بەسوودە، خواردنی بەشێوەیەكی رێكوپێك تەدروستی دڵ دەپارێزێت و لێدانەكانی دڵ رێكدەخات و بە دورت دەكات لە جەڵتەی دڵ.
6.ئازاری جومگەكان كەمدەكاتەوە، چونكە دژە هەوكردنێكی بەهێز و ئازارشكێنە.
7.بۆ دابەزاندنی بەرزی فشاری خوێن بەسوودە،ئەوانەی كە كێشەی پەستانی خوینیان هەیە، دەتوانن رۆژانە شەش دەنك خورما بخۆن.
8. بۆ ئەو كەسانەی حەز بە زیادكردنی كێشی جەستەیان دەكەن دەتوانن رۆژانە 5 دەنك خورما لەگەڵ شیردا بخۆن.

9.مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سك كەمدەكاتەوە.
10.بینای چاو بەهێز دەكات.

**سركەی خورما جۆرێكە لە سركە بە شێوازێكی تایبەت لە خورماوە بەرهەمدەهێنرێت،لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراكەوە دەوڵەمەندە بە ترشی ستیك،تاتاریك،دژە هەوكردنێكی سروشتیە كە بەهۆیانەوە كۆمەڵێك گرفتی تەندروستی جەستە چارەسەر دەبن.
٭سركەی خورما بە گشتی ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی جەستە هەیە:
٭بڕێكی زۆر لە ماددەی " ئەلبومینی"  تیدایە كە هاوكاری كرداری هەرسكردنی گەدە دەدات>
٭سركەی خورما رێگری لە چەند جۆرێكی شێرپەنجەی ئەندامە جیاوازەكانی جەستە دەكات
٭سركە بۆ ئەو  كەسانەی دەیانەوێت دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن بەسوودە.
٭سركە بۆ پاكژكردنەوەی ناو دەم و ددان  و نەهێشتنی بۆنی ناودەم بەسوودە  و لیك زۆرتر دەكات.
٭بەهۆی دەوڵاەمەندی  بە ماددەی دژە هەوكردنەوە جەستە بە تایبەتی ئەو شوێنانەی  كە بەزۆری دوچاری هەوكردن دەبنەوە دەپارێزێت بە تایبەتی جومگەكان.
پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراكیش زیاتر جەخت لەسەر ئەو سركەیە  ئەكەنەوە  كە لە خورمای فرێش دروستكرابێت و لەلایەن كەسەكە خۆیەوە چونكە ئەو سركەیەی كە لە ماركێتەكادا هەیە و لە كارگەكاندا دروستكراوە كۆمەلێك ماددەی پارێزەری تێكراوە كە لە بەها خۆراكیەكەی كەم دەكەنەوە.

وەرگێران : شاتوو خەلیل
سەرچاوە: www.healthline

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی