ئامادەكارییەكان بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی جیهانی كازان 2022

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 52 جار

ساڵێك لەئەمڕۆوە ، ئۆڵۆمپیادی تایبەت یاری زستانەی 2022 لەكازانی ڕوسیا دەست پێدەكات، زیاتر لە 2000 وەرزشكاری ئۆڵۆمپی تایبەت لە زیاتر لە 100 وڵات لە حەوت وەرزشدا كێبڕكێ دەكەن و 3 هەزار خۆبەخشیش پاڵپشتیان دەكات .
یاریە زستانەكانی ئۆڵۆمپی تایبەت جیهانی كازان 2022 هێزی جیهانێكی پڕ لە خۆداخستن و یەكسانی وخۆشی نمایش دەكات . یارییەكان ئامانجی دروستكردنی كۆمەڵگەی گشتگیرەبە گۆڕینی هەڵوێست لەبارەی ئەو كەەسانی كە خاوەن پێداوویستی تایبەتن لە ڕوسیا و جیهان.
ماری داڤیس ، بەرپرسی جێبەجێكاری ئۆڵۆمپیای تایبەت گوتی : ئۆڵۆمپیادی تایبەت شانازی دەكات بەوەی میوانداری یارییەكانی زستانی جیهانی 2022 دەكات لە كازان لە ڕوسیا . كازان وەك شارێك خۆی دامەزراندووە كە توانای میوانداریكردنی لە لوتكەی ڕووداوە وەرزشییە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە، یاریەكانی زستانی جیهانی 2022 میراتێكی هەمیشەیی لەخۆگرتنی لە ڕوسیا بەجێدەهێڵێت و نیشانی جیهان دەدات كە وەرزش هاندەری لەخۆدابوون و ئاشتییە.
بە بوونی 130 هەزار وەرزشكار ، ئۆڵۆمپیكی تایبەت ركە ڕووسیا میوانداری 5 000 ڕوداوی وەرزشی دەكات بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ڕۆشنبیری لە ساڵێكی ئاساییدا . یاریەكانی زستانەی جیهانی لە كازان یارمەتی ئۆڵۆمپیاتی تایبەت دەدات ڕوسیا لە دروستكردنی تێكەڵەی كۆمەڵایەتی بۆ سێ ملیۆن كەسی كەم ئەندامی ڕۆشنبیر لەو وڵاتە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی