تاكی میكای نۆهەد ساڵ : تەمەن تەنها ژمارەیە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 65 جار

خانمێكی ژاپۆنی لەچەند رۆژی رابروودا پێی نایە تەمەنی 90 ساڵی و لەتەمەنی 65 ساڵی دەستی بەوەرزش كردووە و لەتەمەنی 79 ساڵیدا بۆ پارێزگاری لەتەندروستی خۆی مەشق و راهێنانی كەسیی دەستپێكردووە و لەتەمەنی 87 ساڵیش بۆتە راهێنەری توانای جەستەیی، ئەم خانمەش (تاكیشیما میكا)یە كە بە (تاكی میكا) دەناسرێت.
تاكی میكا-ی ژاپۆنی رۆژی 15-1-1930 لەدایكبووە و رۆژی 15-1-2021 تەمەنی 90 ساڵی تێپەڕاند و پێی نایە تەمەنی 91 ساڵییەوە، ئەوكاتەی تەمەنی دەبێتە 79 ساڵ بۆ رزگاربوون لەچەوریی زیادە وەك تاكێك دەست بەمەشق و راهێنان دەكات و دواتر خۆشەویستی بۆ بواری وەرزش زیاتر دەبێ و بەردەوام دەبێ و لەتەمەنی 87 ساڵیدا وەك راهێنەری تونای جەستەیی دەستبەكار دەبێت.
ئەم خانمە رۆژانە كاتژمێر 4ی بەرەبەیان بۆ ماوەی 4 كم رۆیشتن و پاشان 3 كم راكردن دەكات و دواجاریش 2 كاتژمێری تر مەشق و راهێنان.
بەم دواییە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتووچۆ و كەرەتینە كردنەوە، هەموو رۆژێك ڤیدیۆیەكی یەك كاتژمێری مەشق و راهێنانی لەكەناڵی یوتوبی خۆیەوە بڵاودەكردەوە و بەمهۆیەوەش لەئێستادا 190 هەزار كەس تەماشای مەشقەكانیان كردووە و سوودیان لێی بینیوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی