پاڵەوانیەتی خلیسكانی ماوە كورت لە پۆڵەندا دەستپێدەكات

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 56 جار

گدانسك 22 كانونی دووەم 2021 - 16 ڕۆژنامەنووس ( رۆژنامەنووسس، ڕادیۆ ، تەلەفزیۆن ،فۆتۆگرافەر ) هەن كە پاڵەوانیەتیەكانی خلیسكانی خێرایی ئەوروپا ڕووماڵ دەكەن كە 22 ی كانوونی دووەم ) لە گدانسك دەستی پێكرد، ڕۆژی هەینی هەر یەكەیان دەبوایە فۆڕمێك پڕ بكاتەوە كە تێیدا وڵامی پرسیارەكانیان دەدایەوە لەوانە ئایا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، ئایا پەیوەندیان لەگەڵ كەسێكی توشبوودا هەبووبێت ، چ لە دەستدانی تام یان نەبوونی هەناسە و بۆنت لەدەستداوە.
پلەی گەرمی جەستەی ڕۆژنامەنووسان پێش ئەوەی بچنە ناو نووسینگەی ڕۆژنامەوانی یەوە دەپێورێ ، كە بەو جۆرە ڕێكیان خستوە كە دەتوانرێت پارێزگاری لە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بكرێت .
ڕێكخەرانی پێشبڕكێكە فایلی دەنگی لە گفتوگۆ لەگەڵ وەرزشوانان پێشكەش بە ڕۆژنامەنووسان دەكەن وەك ئەوەی كە ئەو ناوچە تێكەڵە بەكار نەهینن كە سەرچاوەی پێكداهەڵگەڕانە
نزیكەی 140 خلیسكێنەری سەر سكانە لە 24 وڵات لە پاڵەوانیەتی خلیسكانێی ماوە كورت لە ئەوروپا لە ڕۆژی هەینی تا یەكشەممە لە گدانسك لە پۆڵەندا كێبڕكێ دەكەن . لە ڕۆژی یەكەمی خولی پێشكە شكراو دادەبردرێت و لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە پاڵەوانیەتییەكە لە وڵاتی پۆڵەندا بەكۆتا دێـت.
هەروەها" هەموو تیمەكان لە یەك هۆتێل دا جێیان بۆ كراوە، هەروەها دەبوایە هۆڵی ئۆلیڤیا لەگەڵ پێداویستی یەكێتی خلیسكانی نێودەوڵەتی (ISU) و هەر سنوورداركردنێك كە پەیوەندی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەیە بگونجێنین  ولە 11 ی كانوونی دووەمەوە بە چڕی كار لەسەر ئامادەكردنی شوێن و دامەزراوە تەكنیكییەكان دەكرێت . هەر تیمێك ژووری گۆڕینی خۆی دەبێت ، كە لە هۆڵی وەرزش دا دروست بووە، بەڕێوەبەری وەرزشی كۆمەڵەی خلیسكانی خێرایی پۆڵەندی ( PZŁS ) كۆنراد نیدزوێیدزكی گوتی: هیچ نوێنەرێكی بەریتانیای گەورە لە گدانسك نابێت كە نەیتوانی بێتە پۆڵەندا و هەروەها تیمی نەتەوەیی لیتوانیا دەبوایە لە دوا ساتدا بكشابانەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی