شێروانە برایەتی خستە ریزبەندی سێیەم

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 63 جار

چەمچەمال لەگەڵ  هەولێربەخۆشی تەواو بوو
نەورۆز خۆی بە دهۆك رێكخستەوە
پ هەولێریش لە پ سلێمانی بەگۆڵێك دەرچوو
راپۆرتە هەواڵ و شرۆڤەكاری یارییەكانی گەڕی حەوتەم وكۆتایی
نێوەی قۆناغی گەڕی حەوتەم دوێنی پێنج شەممە رێكەوتی 21-1-2021 بەكۆتا هات ویانەكانی شێروانە ونەورۆز و پ هەولێر برواوە بوون وچەمچەمال وهەولێریش یەكسان بوون.
لەیاری یەكەم یانەی شێروانە میوانداری یانەی برایەتی كرد وبرایەتی وویستی ئەوە بوو لە شێوانەبباتەوە ببێتە یەكەمی رێزبەندی كۆمەڵەی یەكەم،چونكە یانەی سیروانی نوێ (14) خاڵی هەیە و گەڕی حەوتەمیش چاوەرێیە،برایەتیش (12) خاڵی هەیە لە شێوانەببیاتەوە دەبێتە (15) خاڵ وریزبەندی كۆمەڵەكە دەگرێت،بەڵام شێروانە دید وهێزێكی نوێی كاپێكرد وبە ئەنجامی (1-0) لە برایەتی بردەوە وخزمەتی خۆی وسیروانی نوێی كرد،سێروانی نوێ هەر بەیەكەمی كۆمەڵە مایەوە خۆشی بە یاری كەوتە پێش برایەتی وبرایەتیشی خستە ریزبەندی سێیەم.
هەروەها چەمچەمال میوانداری هەولێری كرد،هەرچەندە  هەولێر سەرەتا لەپێش بوو،بەڵام دواتر چەمچەمال یارییەكەی یەكسان كردەوە بە ئەنجامی (1-1) بە كۆتا هات وچەمچەمال لەریزبەندی چوارەم بە كۆكردنەوەی (9) خاڵ و هەولێریش تەنها (2) خاڵی هەیە ولەریزبەندی (7) و كۆتایی كۆمەڵەی یەكەمە.
نەورۆز دوای گۆڕینی راهێنەر،سێ یارییە لەسەرك دەباتەوە بۆتە خاوەن 09) خاڵ وئێستا بەكاتی لە ریزبەندی (4)مە،نەورۆز لەم یارییەی گەڕی حەوتەم توانی میوانداری یلنەی دۆهك بكات وبە ئەنجامی (3-1) یارییەكەی لێ بباتەوە،بەڵام دهۆك هەر بە (7) خاڵ مایەوە،گەر ئەمڕۆ ئارارات و هەندرێن یەكسان بن،لەوانەیە دهۆك بچێتە خوارەوەی ریزبەندی و ریزی بەندی هەشتەم وەرگرێت.
دوای یاری دوێنی رێكەوتی 21-1-2021 لەنێوان هەردوو پێشمەرگەی هەولێر وسلێمانی بوو،لەبەر باری كەش وهەوا یارییەكە گواسترایەوە شاری هەولێر،یارییەكەش بەئەنجامی (1-0) بۆ پێشمەرگەی هەولێر بوو،پێشمەرگەی هەولێر بە كاتی لەریزبەندی یەكەمە وبەكۆكردنەوەی (13) خاڵ،گەر ئەمڕۆ هەردوو یانەی زاخۆ و دەربەندیخان كەهەردووكیان لە پلەكانی یەكەم ودووەم بە كۆكردنەوەی (11) خاڵ،گەر ئەمڕۆ زاخۆ ودەربەندیخان یەكسان بن،ئەوا پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتە یەكەمی كۆمەڵەی دووەم.
ماوەتەوە بڵێین ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 22-1-2021  ئەم سێ یارییە بەرێوە دەچێت
سۆران × هەڵۆ
ئارارات × هەندرێن
زاخۆ × دەربەندیخان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی