لێکۆڵەرەکانی هارڤارد ماسی رۆبۆتیان دروستکردوە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 116 جار

لێکوڵەرانی زانکۆی هارڤارد ماسی رۆبوتی بچوکیان دروستکردوە کە لەژێر ئاو وەک ماسیەکانی تر بەشێوەی گرۆپ توانای مەڵەکردنیان هەیە.
بە پێی سەرچاوەی نیوئەتلەس، ئەم رۆبوتانە لەبلوباتس Bluebots سەرچاوەی گرتوە و لەشێوەی ماسیدان،  کە خاوەنی دوو گۆشە چاوی دووربین و دوو باڵ و کلکێکی شین رەنگن و بە جوڵەکردنی کلک و باڵەکانیان مەڵە دەکەن. هەروەها زانیاری پێویست بەهەریەکێک لەم رۆبوتانە دراوە و خۆیان مەودای ئاڕاستەی رێگاکان لەگەڵ ماسیەکانی تری ناو حەوزی ئاوەکە دیاری دەکەن و دەتوانن پەرژ و بڵاو یان لەدەوری یەک بن.  
سەبارەت بەم داهێنەرە فلوریان بەرلینگەر، خوێندکاری دکتۆرا و نوسەر دەلێت، رۆبوتەکان بەپێی ویستی ئێمە جوڵە دەکەن، وە کاتێک ئەم رۆبوتانە دەست بە چاوداگرتن LED خویان کرد هوکارێک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی ئەوانیتر Blueswarm لە دەوربەری خۆی. پاشان لەرووی تەکنیک بۆ نمایش کردنیان لە پێشانگای زیندەوەرزانی ئامادەکراون. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم تەکنیکە دەتوانرێت بۆ دروستکردنی رۆبوتی ماسی گەورە و بەتوانای زیاتر مانەوە لەژێر ئاودا سوودیان لێوەربگیرێت، جگە لەوەش دەتوانرێت  بۆ چاودێری ناوچەی هەستیاری ژینگەی ناو ئاو بەسوود بن، لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان سیستەمێک پەیرەو بکەین کە مانەوەی زیاتری ژێر ئاویان هەبێت بەتایبەتی لەم شوێنانەی کە GPS و هێلی ئینترنێت Wi-Fi لەبەردەست نیە. 

#وەرگێران_سۆماخالید

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی