تیشكی خۆر و به ده‌ست هێنانی ڤیتامین دی
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 51 جار
ڤیتامین D، كه ناسراوە بە ڤیتامینی هەتاو، دەتوانرێت لە تیشكی خۆرەوە یان بەكارهێنانی خۆراك بەرهەم بهێنرێت. ڤیتامین D گرنگە بۆ كالیسیۆم و فۆسفۆر، هێشتنەوەی تەندروستی ئێسك و ددان، رێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان بۆیه رۆژانه مانه‌وه له‌به‌ر تیشكی خۆردا بۆ ماوه‌ی 15 خولهك ، ڤیتامین دی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام به پێی وه‌رزه‌كان ده‌بێت كاته‌كانی چوونه به‌رخۆر بزانرێت.
ئاژانسی ئانادۆل له بابه‌تێكدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه ، ئه‌لبیر سونماز پزیشك و ئهكادیمیستیك له زانكۆی گوڵهانه رایدهگهیاندووه: رۆژانه مانهوهلهبهر تیشكی خۆردا بۆ ماوه‌ی 15 خولهك ڤیتامین دی بۆ له‌شی مرۆڤ دابین ده‌كات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆئه‌ندامی به‌رگری پێویستی به نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی له‌ش و پرۆسه‌ی چالاكی خۆراك له له‌شدا هه‌یه.
پسپۆر سونماز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ڤیتامین دی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانی چڕی ئێسكه‌كان و كه‌می ئه‌م ڤیتامینه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئێسكه‌كان دروست ده‌كات و ئه‌بێته هۆی هه‌ست كردن به ته‌مبه‌ڵی و ماندووبوون و هاوسه‌نگی له‌ده‌ستدان و هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆكار بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌وانه: گه‌شه‌كردنی شێرپه‌نجه ، نه‌خۆشی شه‌كره جۆری یه‌كه‌م، نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی به‌رگری.
سونماز گوتیشی ئه‌كرێت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ڤیتامین دی،سود له‌تیشكی خۆر له‌و ژینگه جوگرافییه وه‌ربگیرێت كه له مانگی ئایار تا مانگی تسرینی دووه‌م هه‌یه، له سه‌عات 10 ی به‌یانییدا تاكو سێی دوا نیوه‌ڕۆ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ به ته‌واوی سوود له‌و تیشكه وه‌ربگرێت، بۆیه پێویسته به‌شێكی زۆری له‌ش تیشكی خۆری به‌ربكه‌وێت.
سه‌رچاوه: القبص
وه‌رگێران:په‌موو سیروان