ڕۆژنامە وەرزشییەكانی جیهان

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 48 جار

رۆژنامەكانی ئیسپانیا
ماركا
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر ڕیاڵ مەدرید و ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ دیڤید ئەلبا بایرن میونخی بەرگریكاری نەمساو نوسیویەتی : ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەلبا،بۆماوەی چوار وەرز گرێبەست ئیمزا دەكات.
هەروەها گرنگی بە قسەكانی لیۆناردۆ ی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە لیۆنێل میسی دا و نووسیویەتی : پاریس سان جێرمان : شوێنێك هەیە تایبەت بە میسی. سپۆرت
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر داهاتووی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی و خواستی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی ئەو لەخۆبگرێ و نووسیویەتی : پاریس سان جێرمان بەدوای ئەوەدایە لیۆنێل میسی بیخاتە سەرناوی خۆی.
هەروەها گرنگی بەو سزایە داوە كە پێشبینی دەكرێت بۆ كاپتنی بەرشەلۆنە دوای دەركردنەكەی بەرامبەر بلباو و نوسیویەتی: هیچ هێرشێك نەكراوە: لیژنەی پێشبڕكێیەكان ئەمڕۆ بڕیاری سزای میسی رادەگەیەنێت.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ
ڕۆژنامەكە تیشكی خستە سەر قسەكانی لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لەبارەی لیۆنێل میسییەوە و نووسیویەتی : پاریس سان جێرمان بە لیۆنێل میسییەوە بەستراوەتەوە.
-ڕۆژنامەكە گرنگی بە تیمی ئەندۆرا دا كە لەلایەن پیكێ وە خاوەندارێتی دەكرێت و نووسیویەتی : پیكێ ئەندۆرا گرێبەستەكانی لەگەڵ ئەیدێر سەرابیا وەك ڕاهێنەرێكی نوێ.
ڕۆژنامەگەری بەریتانی
میرور سپۆرت
ڕۆژنامەكە سەرنجی خستۆتە سەر قسەكانی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری ویانەی  لیڤەرپوڵ لەبارەی داهاتووییەوە و نووسیویەتی: محەمەد سەلاح: دەمەوێت بمێنمەوە بۆ هەتا هەتایە.
ز سەن
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر لیستەر سیتی كە یەكێكە لەركابەرەكانی نازناوی پریمەرلیگ و نووسیویەتی : برێندان ڕۆجەرس داوا لەیاریزانانی لیستەر سیتی دەكات خەون بەو ناونیشانەوە ببینن  .
هەروەها باسی لەئەستێرەی میسری محەمەد سەڵاحی لیڤەرپوڵ كردووە و نووسیویەتی: محەمەد سەڵاح گەرمای سوورەكان بەرز دەكات  .
ڕۆژنامە فەڕەنسییەكان
فرانس فوتبوڵ
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر دیالۆگەكەی لەگەڵ لیۆناردۆی بەرازیلی ، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان و نووسیویەتی : لیۆناردۆ : ڕاهێنەرێك ناگۆڕین  بۆ خۆهەڵدان وشانازی ،ڕەنگە تۆخێل زیاتر لە من تێنەگەشتبێت و  ئێمە تیمەكە  بەپێی هەوەس  نابەین بەرێوە.
ڕۆژنامەكانی ئیتالیا
لاگازیتا دەیلی سپۆرت
ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر سەركەوتنی میلان بەرامبەر كالیاری و بە سوپاسەوە بۆ دوو گۆڵی دێرین زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ خاڵی لوتكەی لە سێریا ئەی بەدەستهێنایەوە و نووسیویەتی : پاشا گەڕایەوە.
هەروەها گرنگی بە داهاتووی ئەندریا پیرلۆ لە یۆڤانتۆس دا پاش دۆڕاندنەكەی بە ئینتەر میلان و نووسیویەتی : پیرلۆ : مەترسی گەورە  .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی