تیاگۆ كوڕی میسی100% پێچەوانەی باوكیەتی

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 61 جار

دەڵێن گیا لەسەر پنجی خۆی شین دەبێتەوە،یان ماڵ بەماڵی خۆی نەچێ حەرامە،ئەوانە پەندی كوردین،بەڵام تیاگۆی كڕی میسی ئەو پەندانەی تێكداو  ئاوەژووی كردەوە،چونكە ئەو لە مناڵی تا ئێستا جیاواز لە میسی باوكی بیردەكاتەوە،میسی چەند جارێك باسی كردووە كەتیاگۆی كوڕی عاشقی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە ودڵخۆشە كەریال مەردید گۆڵ تۆماردەكات،بەڵام ئەمجارەیان تەواو جیاواز تر دەبێت كاتێك لێدوان دەدات سەبارەت بەوەی دەتەوێت وەكو چ یاریزانێك بیت كاتێك گەورە دەبێت؟ تیاگۆی كوڕی میسی وڵام دەداتەوە دەڵێ : كاتێك گەورە  بووم حەز دەكەم ببمە باشترین گۆڵپارێز  لە جیهان وەك  تیر شتیگن.
لەبەرانبەر لێدوانی تیاگۆ، تیر شتیگن وڵامی تیاگۆی كوڕی میسی دەداتەوە ودەڵێ: ئەگەر تیاگۆ بیەوێت ببێتە گۆڵپارێز ، منیش وەك باوكی هاوكاری دەكەم كاتێك گەیشتمە بەرشەلۆنە هاوكاری كردم.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی