لەئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ئیتاڵیا تووشی گەورەترین سزا دەبێت

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 51 جار

وڵاتێك ڕەنگە ڕێگری لێبكرێت بە لێدانی سروودی نیشتمانی وبەرزكردنەوەی ئاڵای خۆی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ
خوان ئەنتۆنیۆ سامەرانش جۆنیۆر، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی پێشووی هیوادارە بە خێرایی دۆسیەی دەستێوەردانی حكومەت چارەسەر بكات ، ڕەنگە بەهۆی ئەوەی ئاڵای ئیتاڵیا قەدەغە بكرێت یان سروودی نیشتمانی لە كاتی ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە تۆكیۆ ئەنجام نەدرَیت،سامەڕانش ڕۆژی شەممە بە ڕۆژنامەی كۆریری دێلا سێرای ئیتالی وتوە: "كارەسات دەبێت ئەگەر ئیتالیا بەبێ ئاڵای نەتەوەیی و سروودی نیشتمانی بەشداری لە ئۆڵۆمپیامی تۆكیۆدا بكات،نیگەرانی هەیە لای لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی سەبارەت بەسەربەخۆیی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئیتالیا كە بەگوێرەی یاسای نوێ دەبێت هەندێك لەكاروكردەوەكانی بگۆڕێت بۆ كۆمپانیایەكی ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەت بەناوی Sport e Salot .
كاتێك كار دەگاتە سەر دەستتێوەردانی حكومەت لە كاری لیژنە نیشتمانییەكاندا ، لیژنەی نێودەوڵەتی ئای ئۆ سی زۆر هەستیار دەبێت ، چونكە لە پەیماننامەی ئۆڵۆمپیدا قەدەغەیە . لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ( IOC ) سزای بەسەر چەند دەوڵەتدا سەپاندووە و لە سیمبولە نەتەوەییەكانی لە یارییەكاندا بێبەشیان دەكات ، وەك یەك سزا بۆیان هەیە،ئای ئۆ سی مافی ئەوەی نییە دەست لە كاروباری حكومەت وەربدات بەڵام لەبیرتان بێت كە سەربەخۆیی لیژنەكانی ئۆڵۆمپی پیرۆزە،بڕیارێكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی 27 ی مانگە دەربچێت، سەمەڕانش ڕایگەیاند كە گەیشتن بەچارەسەرێك بۆ ئەم قەیرانە ئیدارییە ئاسانە ، لە  پێنج خولەك و خواستی پێویست وچارەسەركردنی قەیرانەكە .
جێگای ئاماژەپێكردنە وڵاتی ئیتالێا میوانداری یارییەكانی زستانەی 2026 لەمیلان و كۆرتینا دائەمپێززۆ بەرێوەدەچێـت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی