لی وێستوود: بە هیوام بەرگری لە نازناوی گۆلفی ئەبوزەبی بكەم

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 52 جار

گۆلف زانی بەریتانی (لی وێستوود) براوەی پاڵەوانێتی گۆڵفی ئەبوزەبی HSBC ، ئامادەی خۆی بۆ بەشداریكردن لەچاپی نوێی پاڵەوانێتییەكە دووپاتكردەوە كە لە21 تا 24 ی كانوونی دووەم ئەنجام دەدریت و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو بەهیواوە لەپاڵەوانێتی ئەبوزەبی بەرگری لەنازناوی بكات و بەپاڵەوانێتەكی پایەبەرز وەسفی دەكات ، هەروەها ئاماژە بەهەنگاوێكی گەورە دەكات بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێ .
وێستوود، وتیشی:"هەموو كەسێك پێی باشە سەردانی دوبەی و ئەبوزەبی بكات، بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵدا لە كەشوهەوایەكی وا خۆشدا یاری گۆڵف بكات، پێش ئەوەی لە خولەكەدا یاری گۆڵفم بە چڕی نەكردووە، بۆیە هیچ پێشبینییەكم نییە بۆ بردنەوە، لە كۆتایی هەفتەدا سەردانی دوبەیم كرد بۆ ڕاهێنانەكانم، تاكە مەشقم لە كۆتایی وەرزی ساڵی پارەوە، نزیكەی پێنج شەش هەفتەم بەبێ یاری گۆڵف بەسەر برد، دوای ئەوەی گەیشتمە ئەبوزەبی دەستم بە چالاكیەكانم كرد.
ئەوەشی وت: وەرزی ڕابردوو بە هەموو پێوەرەكان نامۆ و جیاواز بوو، كە چەند جارێك دەبوایە بە ڕێكارە داخراوەكاندا بڕۆین، بەڵام من بە باشی ئەنجامم دا و ئەنجامێكی باشم لە پاڵەوانێتی هۆندای گۆڵف لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەدەستهێنا، لە پلەی چوارەمدا شیكرایەوە، بەڵام شتەكان دوای سەرهەڵدانی "كۆڤید 19" گۆڕا، منیش بەو جۆرە شوبهاندنە م دەكرد، منیش بە وئەنجامە ئەرێنییە توانیومە ساڵ بە ئەنجامی ئەرێنی كۆتایی پێبهێنم دوای ئەوەی لە دوبەی دووەم م تەواو كرد.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی