كۆشكی بلێر هاوس

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 57 جار

بلێر هاوس ماڵی میوانی فه‌رمی سه‌رۆكه‌ كه‌ به‌ تاكترین هۆتێلی جیهان ناونراوه‌،له‌ ساڵی 1824 وه‌ك ماڵێكی خێزانی سه‌رۆك درووستكراوه‌ و له‌ ساڵی 1942 له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ كڕدراوه‌، له‌و كاته‌وه‌ وه‌ك ماڵی میوانی فه‌رمی بۆ میوانه‌ بیانیه‌كان و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌ردانی شانده‌كان بۆ واشنتن خزمه‌تی كردووه‌.
 بلێر هاوس له‌چوار بینای پێكه‌وه‌ گرێدراو پێك دێت كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی شه‌ش هه‌زار و  شه‌ش سه‌د مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ زیاتر له‌ 120 ژوور پێك هاتووه‌ كه‌له‌ كۆشكی سپی گه‌وره‌تره‌، كه‌ 14  ژووری میوان 3 ژووری نانخواردنی فه‌رمی و 2 ژووری كونفرانسی گه‌وره‌و كتێبخانه‌یه‌ك و ژووری وه‌رزش كردن و جوانكاری له‌خۆ  ده‌گرێت.
 ئه‌م ماڵه‌ نه‌ریتێكی له‌ مێژینه‌یه‌‌ كه‌  كاتێك سه‌رۆكه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن ناوی خۆیان له‌ كتێبی میوانی بلێر هاوس دا ئیمزا ده‌كه‌ن،له‌ رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیاندا به‌شداری له‌ مه‌راسیمه‌كانی  كه‌نیسه‌دا ده‌كه‌ن،  روژنامه‌ی (واشنتن پۆست)یش ئاشكرای كرد: له‌ ساڵی 1977 ه‌وه‌ هه‌موو سه‌رۆكێكی هه‌ڵبژێردراو شه‌وێك پێش سوێند خواردنه‌ یاساییه‌كه‌ی له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌.
 کۆشکی سپی بانگهێشتنامەیەکی بۆ جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو ناردووە بۆ مانەوە لە  بلێر هاوس لە شەوی پێش مەراسیمی سوێندخواردن وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 19 ی كانوونی دووه‌م، وه‌ك 46 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربێت. (جۆ بایدن)یش سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو بانگهێشته‌كه‌ی قبوڵكردووه ‌بۆ مانه‌وه‌ له‌ بلێر هاوس ی  ماڵی میوانی فه‌رمی سه‌رۆك كۆمار، به‌مه‌ش ڕێز له‌ نه‌ریتی ده‌یان ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی  ده‌نێت.

سه‌رچاوه‌: INSIDER
وه‌رگێڕان: په‌موو سیروان _ شاتوو خه‌لیل

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی