پۆچێتینۆ لەچاوچوو تووشی كۆرۆنا بووە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 52 جار

پاریس سان جێرمانی ڕكابەری خولی تۆپی پێی فەرەنسا ڕایگەیاندووە ، كە ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری نوێ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و دوادەكەوێت لە یاری (ئینجا) لە كۆتایی هەفتەدا. یانەكەی لە لێدوانێكیدا گوتی : " تاقیكردنەوەكان دەریانخستووە كە ڕاهێنەر ماوریسیۆ پۆچێتینۆ تووشی ڤایرۆسی كۆڤید - 19 بووە ، خۆجیاكردنەوە دەبێت و ڕێوشوێنێكی تەندروستی گونجاو دەگرێتەبەر . " پۆچێتینۆ كە سەرەتای ئەم مانگە ئەو پۆستەی گرتە دەست بۆ جێگرتنەوەی تۆماس تزیل ی ڕاهێنەری ئەڵمانی كە لەلایەن یانەكەی لەسەر كار لابرا ، لەیاریی تەنیا سێیەم یاریی لەگەڵ سانت جێرمان ، لەدوای بردنەوەی جامی سوپەری فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو یەكەم نازناوی خۆی بردەوە .پاریس سان جێرمان یەك خاڵ لە پشت ریزبەندی یە كەمە  ولە ئۆلمەپیك لیۆن.
جێگای ئاماژەپێكردنە دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی كوردی وجیهانی تێكڕایی هەواڵەكانیان تیشكیان خستبووە سەر راهێنەرە نوێیەكەی پاریس سان جێرمان و نووسیبویان : پۆچێتینۆ بە یەك مانگ یەك نازناوی بۆ پاریس بەدەست هێنا،بۆیە كوردی خۆمان گۆتەنی : بەچاو چوو،یاخود لە چاوچوو!.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی