چارلس لێكلیر شۆفێری فیراری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 54 جار

فیراری دووپاتی كردەوە كە (چارلس لێكلیر) شۆفێرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ، ڕوونیشیكردەوە كە لەماڵەكەی خۆیدا لەمۆناكۆ لەژێر كەرەنتینەدایە پاش ئەوەی نیشانەی نەرم و نیانی پیشاندەدات .
فیراری لە لێدوانێكیدا گوتی : بەپێی پرۆتۆكۆلی تیپەكە چارلز پشكنینی ئاسایی بۆ كراوە و تاقیكردنەوەی دوێنێ ئەرێنی بووە و دەستبەجێ چارلزمان لە ئەنجامەكەی ئاگادار كردەوە ، هەروەها هەموو ئەو كەسانەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندیان لەگەڵی هەبوو .
لای خۆیەوە لێكلیرك گوتی هەست بە باشی دەكات و جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە بەپێی ڕێنماییەكان بەر بەرد ەكەی دەكەوێ،لێكلیرك چووە پاڵ ئەو شۆفێرانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دوای سێرجیۆ پێرێز، لانسی چۆل، لویس هامیلتۆن و لاندۆ نۆریس.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی