سووده ته‌ندروستیه‌كانی كێوی چین؟؟؟
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 55 جار
میوه‌ی كێوی یاخود گۆزبێری چینی،كهلهبنهڕتدا له چین گه‌شه‌ی
كردووه‌و گه‌وره بووه و له پێكهاته‌ی دا خۆراكهماددهكان هه‌یه
هه‌روه‌ها كالۆری كه‌مه و به‌هۆی زۆری ڤیتامین سی تێیدا
ناوبانگێكی خۆراكی ته‌ندروستی هه‌یه.
له‌گرنگترین سووده‌كانی كێوی:
1. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڤیتامین سی به‌شداری
ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین و بڕێكی زۆر له ڤیتامین ئی و دژه ئۆكسانه‌كانی
تێدایه پێست له چرچبوون ده‌پارێزێت.
2.كێوی پۆتاسیۆم و دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه
كه ئه‌مانه هۆكارن بۆ پارێزگاری كردن له ته‌ندروستی دڵ.
3.رێگریكردن له دروستبوونی به‌ردی گورچیله
وه‌رگرتنی پۆتاسیۆم له رێگه‌ی خواردنی كێوییه‌وه یارمه‌تیده‌ره له‌دروستبوونی
به‌ردی گورچیله.
4.رێگریكردن له‌شێرپه‌نجه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كێوی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسیده‌كان یارمه‌تی له‌ناو بردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان
ده‌دات.
5.یارمەتی
لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی
تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
6.ڤیتامین سی تێدایە
كە زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دژ بە نەخۆشییەكان بەتایبەتی
هەوكردنەكان بە ڤایرۆس و بەكتریا.
وه‌رگێڕان:
په‌موو سیروان
سه‌رچاوه:
مێدیكاڵ نیوز توده‌ی