بەرشلۆنە كاندیدی كۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی راگەیاند

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 60 جار

ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی بانگەشەی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بەرشلۆنە دەست پێ دەكات
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر، كاندیدانی كۆتایی بۆ كورسی سەرۆكایەتی لە هەڵبژاردنەكاندا ڕاگەیاند كە ڕۆژی 24ی كانوونی دووەم ئەنجام یان داوە،ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 14-1-2021 ئەنجومەنی هەڵبژاردن لە یاریگای كامپ نۆ كۆبووەوە، بۆ ڕاگەیاندنی كۆتا كاندیدەكانی هەڵبژاردن.
چوار كاندید بوون كە ڕكابەرییان دەكرد بۆ سەرۆكایەتی داهاتوو، بەڵام ئیمیلی ڕۆسۆ كشانەوەی خۆی لە پێشبڕكێكە ڕاگەیاند، بەو هۆیە خوان لاپۆرتا و تۆنی فریسیا و ڤیكتۆر فۆنت جێیان دەهێلێت،ژمارەی ئەو واژۆانەی كە لەلایەن هەر كاندیدێكەوە پێشكەش كراوە، بەو شێوەی خوارەوە بووە:
خوان لاپۆرتا : ئیمزاكان 10272 - Correct 9625 
ڤیكتۆر فۆنت: ئیمزاكان 4713 - دروست 4431 بەرزكراوە
تۆنی فریسیا : ئیمزاكان 2822 - ڕاست 2634 پێشكەش كراوە 
هەڵمەتی بانگەشەی سێ كاندیدە فەرمیەكە ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 15-1-2021 دەستپێدەكات تا ڕۆژی فەرمی هەڵبژاردن

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی