شلیك له‌ چ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 66 جار

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان له‌ ژناندا، خواردنی خۆراكی ته‌ندروست ده‌بێته‌ هۆی پاراستنت له‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ گۆڤاری scientific Reports   ی زانستیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،تیایدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ خواردنی میوه‌ی شلیك  ئاستی كۆلیستڕۆلی ناو  خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه‌.
ئه‌م میوه‌یه‌ جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌ هۆی بڕێكی باش له‌ ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه‌ئۆكسێنه‌ره‌كان ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنه‌كانی له‌ش و هه‌روه‌ها پاراستنی پێست له‌ چرچبوون.
ئه‌و توێژینه‌وه‌ نوێیانه‌ ی له‌سه‌ر ئه‌م میوه‌یه‌ كراون تیایدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا پێكهاته‌یه‌كی تێدایه‌ به‌ ناه‌ی (ئه‌لبا) ئه‌مه‌ش توانای هه‌یه‌ گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ و رێگه‌ نه‌دات ئه‌و وه‌رهه‌مه‌ بڵاوببێته‌وه‌.

وه‌رگێڕانی: شاتوو خه‌لیل
سه‌رچاوه‌: RT

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی