بڕیاری كۆتایی لەسەر سزاكەی میسی ئاشكراکرا

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 54 جار

لیژنەی تێهەڵچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بەو سزایەی بەسەر لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دا سەپێنرابوو ڕاگەیاند بە هۆی ئاهەنگگێڕان ی كراسی ئەفسانەی كۆچكردوو دیگۆ مارادۆنا،میسی ڕێزی لە مارادۆنا گرت دوای ئەوەی گۆڵی چوارەمی بۆ یانە كەتەلۆنیا كەكرد و لەگۆڵی ئۆساسۆنا تۆماركرد ، لەوێ ئاهەنگی بۆ كراسی مارادۆنا گێڕا لەكاتێكدا لەڕیزەكانی  نیولز ئۆڵد بوێزی ئەرجەنتیندا بوو .
لیژنەكە بڕیاریدا ئەو سزایەی لیژنەی پێشبڕكێكان دەریانكردووە بیپارێزن ، غەرامەی میسی 600 یۆرۆو بەرشەلۆنە180 یۆرۆی كرد .
بەرشەلۆنە داوایەكی دژی سزاكەی بەرزكردەوە، بەهۆی ئەوەی میسی ئامانجی بوو ڕێز لە یەكێك لە گرنگترین ئەفسانەكانی مێژووی تۆپی پێ بگێریت، بەڵام ڕەتكرایەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی