بەختیار رەحمانی یاریزانی نێودەوڵەتی كورد،بەرەو یانەی دالكورد

1 رۆژ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 35 جار

بەختیار رەحمانی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پەیوەندی بەیانەی دالكوردی كوردانی سوید كرد.
بەختیار رەحمانی تەمەن (29) ساڵە كە پێش پەیوەندی كردنی بە دالكورد  لەیانەی سابایلی ئازەربایجانی بووە دوای جیابوونەوەی دوێنێ رێكەوتی13-1-2021 بەپێی گرێبەستێك بۆ ماوەی 3 ساڵ پەیوەندی بەیانەی دالكورد-ەوە كرد كە لەخولی پلە یەكی تۆپی پێی ناوچەكانی یانەكانی سوید (ئیتان) ركابەریی دەكات.
جێگای ئاماژەپێكردنە  بەختیار مەجید رەحمانی ناوەڕاستكاری كورد خەڵكی شارۆچكەی سەرپێڵی زەهاو-ی سەر بەشاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لەژیانی یاریكردنی پیشەگەریدا ساڵانی 2007 تا 2020 لەئێران بۆ یانەكانی (فولاد نوین و فولاد خوزستان ئەهواز و تراكتۆرسازی تەبرێز و ئیستقلال تاران و پەیكان تاران و فولاد خوزستان ئەهواز و زوب ئاهان ئەسفەهان و سیپاهان ئەسفەهان و سەنعەت نەفت عەبادان) و ساڵی 2020 لەئازەربایجان بۆ یانەی سابایل یاری كردووە و ساڵانی 2013 و 2014 لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەمی ئێران-یش خاوەنی 4 یاری نێودەوڵەتییە و بەشداری مۆندیالی 2014ی بەرازیل-یشی كردووە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی