جامی جیهانی تۆپی دەست لە میسر بەبێ هاندەر بەرێوەدەچێت

13/01/2021 ژمارەی بینین: 65 جار

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 13-1-2021 مۆندیالی تۆپی دەست بەبێ هاندەر لەمیسر بەبەشداریی 32 هەڵبژاردە بەرێوەبچێت و یاریی كردنەوەش لە نێوان میسر و چیلی دەبێت .
بڕیارەكە دوای كۆبوونەوەیەكی لیژنەی باڵای مۆندیال ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی دكتۆر مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر و بە ئامادەبوونی دكتۆر ئەشرەف سبحی وەزیری وەرزشی میسر و دكتۆر حەسەن مستەفا سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی نێودەوڵەتی و ئەندازیار هیشام نەسر سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی دەست و لیژنەی ڕێكخستن و حسێن لەبیب بەڕێوەبەری خولەكە وەرگیرا .
میسر لە 13 تا 31 ی كانونی دووەم میوانداری مۆندیال دەكات ، بەبەشداری 32 هەڵبژاردە بۆ یەكەمجار لەمێژووی ڕووداوی جیهانیدا كە لەبارودۆخێكی زۆر نائاساییدا لەبەر ڕۆشنایی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ( كۆڤاید - 19 ) بەڕێوە دەچێت .
ڕەزامەندی پێشوەخت كراوە بۆ ئامادەبوونی جەماوەر لەمۆندیال 20 % ی توانای هەریەك لەچوار هۆڵی حەسانەوە میوانداریی ئەو بۆنەیە كرا ، كە سەرەكیترین هۆڵی یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە و هۆڵی دكتۆر حەسەن مستەفا ڕۆژی 6 ی تشرینی یەكەم و هۆڵی نوێی كارگێڕی پایتەخت و هۆڵی بورج ئەلعەرەب لەئەسكەندەریە .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی