ململانێی دیموكراته‌كان بۆ لابردنی دۆناڵد تره‌مپ له‌كۆشكی سپی به‌رده‌وامه
13/01/2021
ژمارەی بینین: 54 جار
لیز چینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر حزبی كۆماریی رایگه‌یاندووه: ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی له‌سه‌ركار لابردنی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌و بارگرژی و ئاڵۆزییانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له كۆنگرێس له‌لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه دروستبوو.
دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌كن بۆ له‌سه‌ركار لابردنی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا پێش ته‌واوبوونی واده‌كه‌ی له 20 ی كانوونی دووه‌م، هه‌وڵێكیشیان شكستی خوارد كه بتوانن یاسای 25 ی ده‌ستور به‌كاربهێنن له كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
مایك پێنس كه‌ئێستا سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه له بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 8 رۆژ ماوه له سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆمار، پێلوسی و دیموكراته‌كان داوام لێده‌كه‌ن یاسای 25ی ده‌ستور به‌كاربهێنم، به‌ڵام پێموانییه جووڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بێت یان له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بگونجێت.
وه‌ڵامه‌كه‌ی پێنس چه‌ند كاتژمێرێك پێش پێشكه‌شكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه یاسایه دێت كه كه جیمی راسكینی ئه‌ندامی نوێنه‌ران له حزبی دیموكرات پێشكه‌شی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك له كۆنگرێس به‌ندی (4) ی مادده‌ی 25 ی ده‌ستوور چالاك بكات، به‌وه‌ی كه سه‌رۆك ناتوانێت كاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
وه‌رگێران:په‌موو سیروان
سه‌رچاوه:CNN