جیانی ئینڤاننتینۆ سەرۆكی فیفا دێتە بەغدا

13/01/2021 ژمارەی بینین: 52 جار

سەرۆكی فیفا جیانی ئینڤاننتینۆ   ڕەزامەندی  سەرەتایی دەربڕیوە لە رێكەوتی 27-1-2021 سەردانی عێراق بكات،سایتی كورەی عەرەبی لە هەواڵێكیدا بڵاویكردۆتەوە: و كە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بانگهێشت نامەیەكی فەرمی ئاراستەی بۆ سەرۆكی فیفا رەوانەكردووە بۆ سەردانێك بۆ بەغدای پایتەختی عێراق .
بە پێی هەواڵی سایتەكە، سەرۆكی فیفا ڕەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە لەسەر بانگهێشتنامەكەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق،وەزارەتی وەرزش و لاوان بە نیازە پرۆگرامێكی تایبەت ڕێكبخات بەمەبەستی پێشوازی كردن لە سەرۆكی فیفا كە سەردانێكی مێژوویە  و ئامادەبونی لە یاریەكی دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و كوەیت، كە لە یاریگای ( جدع النخلە) لە شاری بەسڕائەنجام دەدرێت لە (27) ئەم  مانگە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی