پیرۆزبای له كوردستانی نوێ
12/01/2021
ژمارەی بینین: 84 جار
ئه‌مڕۆ ( 29 ) ساڵ تێپه‌ڕ
ده‌بێت به سه‌ر ده‌رچوونی ژماره ( 0 ) ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی له دوای
ڕاپه‌رینی ئاداری 1991 ، به‌و بۆنه‌یه‌وه
ستافی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به
مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌كه
، سه‌ردانی ڕۆژنامه‌كه‌یان كردوو هیوایان خواست ’’کوردستانی نوێ’’ هەر لە پێشکەوتن و گەشەدا بێت و بەشدارێكی بەرچاو بێت لە
خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕەخنەی بنیادنەر، وه‌ك هەمیشە پرەنسیپی چەپکە گوڵەکەی جه‌نابی
مام جه‌لال ڕه‌چاو بكات.
ڕۆژنامه‌ی
كوردستانی نوێ له 12/1/1992 ژماره‌ی سفری بڵاوكردۆته‌وه و له چه‌ندین قۆناغی
جیاوازدا به قه‌باره و تیراژی جیاواز چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه ، تا ئێستا (8264 )ژماره‌ی لێدهركراوه
و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بووه له پاراستنی زمان و كلتوری كورده‌واریدا .