لاهور شێخ جەنگی: كوردستانی نوێ دەستكەوتێكی مەزنە

12/01/2021 ژمارەی بینین: 46 جار

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر  و سكرتاریەتی نووسین و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی ڕۆژنامەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی: 
بەڕێزان  سەرنووسەر  و سكرتاریەتیی نووسین و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ. بە بۆنەی یادی بیستونۆیەمین ساڵڕۆژی دەرچواندنی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە گەرمترین  پیرۆزباییتان لێ ئەكەم.
دەرچوواندنی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانەی وەك ئەم ڕۆژنامەیە، سەرباری ئەوەی داهێنانێكی بێ وێنەی ڕاگەیاندنی ی.ن.ك بوو لەو سەردەمەدا، دەستكەوتێكی مەزنیش بوو بۆ ڕۆژنامەگەریی كوردیی و بواری ڕوناكبیری و ئەدەبی. بۆیە هەر زوو ژمارەیەكی بەرچاوی ڕوناكبیران و ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی كۆكردەوە بە جیاوازیی بیروبۆچوونی سیاسییانەوە، بەوەی فەزایەكی بێ وێنەی ئازادیی بیر و ڕادەڕبرینی هێنابووە ئاراوە.
هیوادارم ڕۆژنامەكەتان هەر لە پێشكەوتن و گەشەدا بێت و هەروەك هەموو قۆناغەكان، بەشدارێكی بەرچاو بێت لە خستنەڕووی ڕاستییەكان و ڕەخنەی بنیادنەر، هەمیشە پرەنسیپی چەپكە گوڵەكە تیادا ڕەنگ بداتەوە لە نووسین و بابەتەكانیدا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی