بچووكترین شێفی جیهانت بینیوه‌

12/01/2021 ژمارەی بینین: 75 جار

به‌ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سێ دووری بچووكترین شیف خواردنه‌كانت پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌ نیسانی ساڵی 2015 بیرۆكه‌ی شێفی بچووك دامه‌زرا،له‌ ستیۆدیه‌كانی بیلگیۆم كۆمه‌ڵه‌ ڤیدیۆییه‌كی (لیپیتیت شێف)له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێك دروستكرا ،بۆ پیشاندانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ رێستۆرانته‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.
كاتێك له‌ یوتیوب بڵاوكرایه‌وه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو به‌ جۆرێك زیاتر له‌ 30 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
‌هه‌ر  له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌ به‌رنامه‌كه‌ كرا و دواتر له‌ هه‌موو دنیاوه‌ نامه‌مان بۆ هات،له‌و كاته‌وه‌ هه‌ستاین به‌ دروستكردنی چه‌ندین جۆری جیاواز له‌ خوان و خوانی سه‌ره‌كی و زه‌ڵاته‌ و جۆری جیاوازیش له‌ شیرینی.
له‌ دوای دروستكردنی چه‌ندین خوانی جیاوازی Le Petit Chef  بیرۆكه‌ی دروستكردنی خوانێكی ته‌واومان هات به‌ مێشكدا ناونرا، “Le Petit  Chef in the footsteps of  Marco Polo
لیپتت شیف چه‌ندین به‌رنامه‌ی جیاوازی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌نجامداوه‌، و میوانداری چه‌ندین كه‌سی به‌ناوبانگی كردووه‌.
پرۆژه‌ی نه‌خشه‌ی سێ دووری له‌ زیاتر له‌ 50 چێشتخانه‌ی جیهانیدا دامه‌زراوه‌ وه‌ك: پاریس، شه‌نگه‌های، دووبه‌ی،سینت-پێزبورگ،هۆنگ كۆنگ، له‌نده‌ن،به‌رلین،برۆكسل، ئه‌مستردام،ئۆترخت،دۆسێرلدورف،فرانكفۆرت،زویرخ،ریگا، هێلنسكی،مه‌درید،مایۆركا،ته‌یپی،جیرۆنا،ئۆستونا،شێنزێن، مۆسكۆ،تۆكیۆ،ئه‌بوزه‌بی، بانكۆك.

وه‌رگێرانی: شاتوو خه‌لیل،په‌موو سیروان
سه‌رچاوه‌:Lepetitchef.com

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی