هاندەرانی تەڵەبە خۆپێشاندانیان دژی سەرۆك ودەستەی كارگێری یانەكە كرد

12/01/2021 ژمارەی بینین: 51 جار

لەشاری بەغدا ولەبەردم بارەگای یانەی تەڵەبە چەندین هاندەری یانەكە خۆپێشاندانینا ئەنجامدا ولافیتەی جۆراوجۆرییان دژی (عەلا كازم) سەرۆكی یانەی تەڵەبە ودەستەی كارگێڕی ئەو یانە بەرز كردبووەوە،هەروەها داوایان دەكرد یانەكە بێتەوە سەر رێچكەی جارانی وگەندەڵكاران لەیانەكە دەربكەن.
جێگای ئاماژێكردنە خۆپێشاندەرەكان بەم شێوەیە وگوزارشتیان لە تورەیی وبێزاریی خۆیان دەكرد بەرانبەر سەرۆك ودەستەی كارگێڕی یانەی تەڵەبە،هەروەها لەنێو خۆپێشاندەرەكان دەیان گووت : دمانەوێت كەسێكی باش یانەكە بەرێوەببات،یانەكەی فەشەل پێهیناین (عەلا) دەركەن،یا درجال یا درجال (عەل) پێووستە لادرێ،یا درجال (عەلا) دزە،لەبەر (عەل) رێگای خۆمان وون كردووە.
دواتر وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق عەدنان درجال چووە نێو خۆپێشاندەران و بەم شێوە گووتی: جیاوازی لەنێوان كەسەكان كەهاوڕێمن و ئەوانەی كە كارییان لەگەڵ دەكەم،چونكە من هاوڕیەتی وكارم تێكەڵ نەكردووە،برای خۆم لەكارێك خراپە بكات من دەری دەكەم،بەڵام هەندێك یاسا هەیە من ناتوانم خۆی لە قەراغ بدەم،ئێوە داوا دەكەن (عەلا كازم) بگۆڕی،دەڵێن عەدنان درجال دەستی لەو بابەتە هەیە،عەلا وەكو كوڕمە،بەڵام عەلا گەورە تر نیە لەیانەی تەڵەبە وهیچ كەسێكیش،منیش لە وەزراەت گەورەترنیمە،من هەندێك هەڵە هەیە دەبێت بە یاسا چاكی بكەین،من ئەمڕۆ راستەوخۆ عەلا كازم دەبینم و پەیامی ئێوەی خۆپێشاندەرانی پێ رادەگەیەنم.
ماوەتەوە بلًَێین یانەی تەڵەبە دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی هەولێر تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو كاتێك یارییەكەی بە ئەنجامی (5-0)  دۆڕاند و هاندەرانی ئەو یانەیە لەتێكڕای شارەكانی عێراق نارەزای ونیگەرانی خۆیان دەردەبڕی بەرانبەر سەرۆك ودەستەی كارگێڕی یانەی تەڵەبە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی