كاتانیچ : میدیاكارانی وەرزشی عێراقی هەڵمەتی راگەیاندن راگرن
12/01/2021
ژمارەی بینین: 57 جار
كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكی ئەمڕۆی لە وڵاتی ئیمارات بەر لەیاری هەڵبژاردەی عێراق وئیمارات،لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندندا و گووتی: میدیاكارانی وەرزشی عێراقی هەڵمەتی راگەیاندن لەبەرانبەر هەڵبژاردەی عێراق راگرن،چونكە داوام لێدەكەن ئەو یاریزان و ئەم یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بكە،چونكە ئێستا هەموو یاریزانەكان میدیاكاری وەرزشی تایبەتی خۆیان هەیە پروپاگەندەیان بۆ دەكەن بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ بخەنە سەرمن بۆ ئەوەی هەندێك لەیاریزانەكان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بكەم.