چۆن بۆ هەمیشە لە شەرمکردن دوربکەوینەوە

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 251 جار

شەرمکردن یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆرینەی کەس پێوەی دەناڵێنن، زۆرجار کەسەکە بەهۆی شەرمی زۆرەوە دەرفەتی زۆری دەست دەچێت، ناتوانێت ڕاو بۆچونەکانی بخاتەڕوو، زۆرکات هەلی سەرکەوتن لەدەست دەدات، بۆ زاڵبون بەسەر شەرمکردندا دەتوانیت ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت:

یەکەم: هەمیشە با زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت، ئەمەش وادەکات زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت، بەرامبەرەکەت زیاتر لێت نزیک دەبێتەوە.

دووەم: متمانەت بە تواناو هەوڵەکانی خۆت هەبێت، شانازی بە کارەکانتەوە بکە.

سێیەم: بەردەوام هەوڵ بدە گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت بکە، بەشداری کارو چالاکییەکانیان بکە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی