وه‌رزشكارێكی دیاری هه‌ڵه‌بجه‌ كۆچی دوایكرد

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 78 جار

ئێواره‌ی رۆژی هەینی هه‌ینی وه‌رزشكاری دیاری پێشووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید حه‌مه‌ بالابه‌رز كۆچی دوایكرد .
سۆران مه‌جید ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی تیپه‌ میللیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ dgk  رایگه‌یاند،  محه‌مه‌د ئەحمەد ، ناسراو بە حەمە باڵابەرز، وه‌رزشكاری پێشوو  و پێشمەرگەی دێرینی ۰ ی ۰ن ۰ک  نه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵكو له‌ كوردستانیش وه‌رزشكارێكی ناسراو بووه‌و له‌ هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو خزمه‌تێكی زۆری وه‌رزشی كردووه‌ .حه‌مه‌ باڵابه‌رز یاریزانی پێشووی یاری  باله‌ بووه‌و هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی تیپه‌ میللیه‌كان و یٔه‌ندامی باڵای یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش بووه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی