کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی 41مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 303 جار
کۆمیتەی
بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی 41مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی
بڵاوکردەوە و دەڵێت،"یادی نزیکەی 40 هەزار شەهیدمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین
ئامانجەکانیان سەردەکەوێت"
گەریلاکان ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەن و دەڵێن:
دامەزراندنی پەکەکە، ڕۆژی ژیانەوەی مرۆڤایەتییە و نەک تەنیا کورد، هیوای هەموو گەلانی
جیهانە.
دەرسیم باران، کە یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستارە، پاش پیرۆزبایی
ئەم ڕۆژە، دامەزراندنی پەکەکەی بەتایبەت بە دیارییەک بۆ ژنان ناوبرد،
وتیشی:تەڤگەری ئازادیی
بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دامەزرا و تا ڕۆژی ئەمڕۆمان هاتووە،
ڕاستە ئەمرۆ سەرۆکایەتیی بە جەستە لەگەڵ ئێمە نییە، بەڵام هیچ هێزێک و ئاستەنگییەک
نەیتوانیوە ئێمە لە هزر، فەلسەفە و ڕامانی رێبەر ئۆجەلان داببڕێت.