چۆن ده‌بیته خاوه‌ن پێستێكی دره‌وشاوه‌و ره‌ونه‌قدار؟
29/12/2020
ژمارەی بینین: 50 جار
هه‌میشه پێست پێویستی
به خۆراك و بایه‌خ پێدانه،بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی و دره‌وشاوه‌ی بمێنيته‌وه،بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌ین:
1.بایه‌خ به
خاوێنكردنه‌وه‌ی پێستت بده،رۆژانه دووجار به شێوه‌یه‌كی دروست به‌یانیان و شه‌وان،بێگومان
له ڕێگای پاكه‌ره‌وه‌ی گونجاوی تایبه‌ت به پێستی خۆت، كه میكرۆبه‌كان لابه‌رێت
و كونیله‌كانی پێست پاك ببێته‌وه .
2.هه‌وڵبده هه‌فته‌ی
دووجار ته‌قشیری تایبه‌ت به پێستت بكه‌یت،به پێی رێژه‌ی چه‌وری پێست، چونكه كاریگه‌ری
سه‌ره‌كی هه‌یه له خاوێنكردنه‌وه‌ی كونیله‌كان له چه‌وری و پیسی.
3.بایه‌خی سه‌ره‌كی
بده به شێداركردنی پێستت، له رێگای كرێمی گونجاوی رۆژانه،چونكه بێگومان رۆڵی
سه‌ره‌كی هه‌یه له جوان مانه‌وه‌ی پێست،هاوكات شێداركردنی ده‌وری چاوه‌كانیشت به‌كرێمی
تایبه‌تی چاو له‌بیرمه‌كه.
4.بایه‌خ به‌و
ماسكه سرووشتیانه بده كه خۆراك ده‌ده‌ن به پێست،به‌تایبه‌ت ئه‌و پێكهاتانه‌ی
ڤیتامین سییان تێداییه.
5.له رێگای
كرێمی دژه‌خۆره‌وه پێستت له تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌ی بپارێزه،له‌هه‌ر چوار وه‌رزدا.
وەرگێرانی –
شاتوو خەلیل