خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی وەرزی سەرما

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 247 جار

پەتا وەرزیەكان لە نەخۆشییە زۆر باوەكانن كە لە  وەرزی پایز و زستان زیاتر دەردەكەون,توشبوون بەم پەتایانە  لە ڕێی چەندین ڤایرۆسەوە دەبن,گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسانەش بەهۆی ساردبوونی هەواوە دەبن.لە نیشانە باوەكانی ڤایرۆسەكان لە وەرزی  سەرما و سۆڵەدا بەگشتی:كۆكە,ئازاری جومگە و جەستە بەگشتی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ,داخرانی راڕەوی لوت,قورگ ئێشە,پژمین و ,هەروەها سەر ئێشە و بوونی تایەكی مامناوەندە,بەڵام لەباری گرانبوونی نەخۆشیەكەدا بەگشتی تاكە زیاد دەبێت,هەروەها هەست كردن بە سەرمایەكی زۆر و بەدوایدا ئارەق كردنەو,هەروەها بوونی ئازار و هەست كردن بە ماندوویی.
چۆن چارەسەری دەكەیت؟
ساڵانە بە ملیارەها دۆلار خەرج دەكرێت لە پێناو ڕێگرتن لە توشبوون بەم پەتایانە.
ئەگەر تۆ دەتەوێت ئەزموونی شتێكی جیاواز بكەیت,ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێكی ئاسایین تاقیان بكەرەوە,ئەنجامەكەی دەبینیت:
1.دەتوانیت ئەو شۆربا ڕووەكیە نوێیانە بخۆیت كە تەڕەپیاز یان سیریان تێدایە,ڕەنگە واتلێبكات ئارەق بكەیتەوە,بەڵام یەكسەر خۆت مەشۆ,بەڵكو لەم بارەدا لەشت بە خاولییەكی تەڕ پاكبكەرەوە وجلەكانت بگۆڕە و خەوێكی باشبكە دەبینیت كاریگەری نەخۆشییەكە لەماوەی 24 بۆ 48 كاژێر نامێنێت.
2.لوتت بێزاری كردویت؟هەوڵبدە شۆربای گەرم و  توون بخۆیت, تاوەكو ڕاڕەوە داخراوەكانی لوتت بكاتەوە لەبێزاری ڕزگارت ببێت.
3.كۆكە و قوڕگ ئێشە لەماڵەوە چارەسەر بكە:لیمۆیەك بهێنە و پاش گوشینی  ئاوەكەی لەگەڵ كەوچكێك لە هەنگوین تێكەڵی بكە و بیخۆ,چەند جارێك دوبارەی بكەرەوە و تا بە تەواوەتی قورگ ئێشەكە و نامێنێت.
4.رێژەیەكی زۆر لە شلەمەنی  بخۆرەوە هەروەها خواردنی ئەو میوانەی كە ڤیتامین سی) یان تێدایە ,خواردنەوەی چای گەرم لەگەڵ زەنجەفیل,ڕێگەیەكی باشە بۆ چالاك كردنی سووڕی خوێن و پاكردنی لووت و بۆری هەناسە.
5.رێگەیەكی دیكە بۆ چارەسەر و رزگاربوون لە پەتا وەرزیەكان بەكارهێنانی داودەرمانی پزیشكییە لە ژێر چاودێری و رێنمایی پزیشكیدا كە بە پێی رێژە و بڕ و ئاستی توانای ڤایرۆسەكان گۆڕانیان بەسەردا دێت. 

 

وەرگێڕانی:
شاتوو خەلیل – پەموو سیروان  

 

سەرچاوە:Google

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی