نه‌واف ڕه‌شید: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به ڕیكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه
4 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 206 جار
هێرشه‌كانی
توركیا بۆسه‌ر عەین عیسا له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات به‌رده‌وام وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌درێته‌وه.
نه‌واف ڕه‌شید،
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كیتی كوردستانی و ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه
له هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی (له ڕۆژئاواوه)
له ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، هێرش و داگیركارییه‌كانی توركیا بۆ
سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به ڕیكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه‌و
هه‌میشه وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن له
ڕۆژئاوای كوردستان .
وتیشی، هه‌میشه
له‌لایه‌ن وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا هه‌ڵكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له
هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام بێت